Monthly Archives: ئایار 2022

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە کونسوڵی پۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان دەکات

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 31ـی ئایاری 2022 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی پێشوازی لە کونسوڵی پۆڵەندا لە هەولێر بەڕێز دۆمینیک موشات و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا کە هەر یەکە لە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و بەرێوبەری پەیوەندییە نێودەڵەتییەکان، ئامادەیبوون سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی کونسوڵی پۆڵەندای کرد و خوشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانی کردنیان بۆ زانکۆمان.

دوای کورتە باسێک دەربارەی ناساندنی زانکۆمان لە لایەن سەرۆکی زانکۆوە، کونسوڵی پۆڵەندا کورتە باسێکی دەربارەی زانکۆکانی ئەو وڵاتە و شێوازی خوێندن تیایاندا کرد و وەک کونسوڵخانە ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هاوکاری کردن و دروست کردنی پەیوەندی لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆکانی پۆڵەندا، هەروەها ئامادەیی کونسوڵخانەی دەربڕی لە رووی هاوکاری و ئاسانکاری کردن بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا لەو وڵاتە.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆی چڕکرا لەبارەی فراوانکردنی پەیوەندییەکانی زانکۆمان لەگەڵ زانکۆکانی ئەو وڵاتە، شایانی باسە تا ئێستا زانکۆمان یاداشتی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ دوو زانکۆی پۆڵەندی واژوو کردووە بەمەبەستی زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە زانستی و ئەکادیمییەکان لەگەڵ ئەو زانکۆیانە.

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە کونسوڵی گشتی شانشینی ئەردەن لە هەرێمی کوردستان دەکات

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 31ـی ئایاری 2022 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی شانشینی ئەردەن لە هەرێمی کوردستان بەڕێز فوئاد خازر ئەلمەجالی کرد.

لە دیدرێکدا کە هەریەکە لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی، زانستی و بەڕێوبەرانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و تۆماری گشتی ئامادەیبوون، سەرۆکی زانکۆ کورتەیەکی دەربارەی مێژووی زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگەکان و ئامانجی زانکۆی بۆ شاندی میوان باسکرد.

لە بەرامبەریشدا کونسوڵەکەی شانشینی ئەردەن باسی لە زانکۆکانی وڵاتەکەی کرد و بە گرنگییەوە لە پتەوکردنی پەیوەندیی زانکۆکانی وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان بەگشتی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری بەتایبەتی رووانی.

هەروەها بەرێز فوئاد ئەلمەجالی بەڵێنی دا کە وەک کونسوڵخانە ئاسانکاری تەواو بکەن لە کاروبارەکانی تایبەت بە خوێندنی باڵا بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵای شانشینی ئەردەن.

هەردوو سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پۆلیتەکنیکی دهۆک کۆدەبنەوە

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 26ـی ئایاری 2022 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی پێشوازی لە سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک پ.د ئاری عادل و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک پیرۆزبایی لە پ.ی.د. ئیدریس هەرکی کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی نوێی زانکۆ، هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر زیاتر پتەوکردنی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو زانکۆ کرایەوە، بە تایبەت کۆنفرانسی نێودەوڵەتی نێوان هەردوو زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و دهۆک و زانکۆی (یو، تی، ئێچ، ئێم)ـی مالیزی کە بڕیارە لە مانگی 11ـی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

شایانی باسە کۆنفرانسەکە پەیوەندیدار دەبێت بە زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان کە چەندین بوار لەخۆی دەگرێت وەک (کارگێڕی، ژمێریاری، ئابووری، یاسایی، رۆژنامەگەری و زانستی دارایی و بانک)، هەروەها بڕیارە مانگی داهاتوو دەرگای پێشکەش کردنی توێژینەوە و پەیپەرەکان بە لێژنەی زانستی کۆنفرانس بکرێتەوە.

سەرۆکی زانکۆ سەردانی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە دەکات

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 25ـی ئایاری 2022 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د ئیدریس محمدطاهر ھەرکی بەیاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د. نجیب تۆما سەردانی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوەی کرد و لەلایەن ڕاگرایەتی کۆلێژی ناوبراوەوە پێشوازییان لێ کرا.

لەمیانە سەردانەکەیدا سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری سەردانی ھۆڵی تاقیکردنەوەکانی قوتابیان و لیژنەی باڵای ئـەزمونەکانییان کرد، لەکۆتایی سەردانەکەیدا سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە راگرایەتی کۆلێژ کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان خواست.