سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە کونسوڵی پۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان دەکات

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 31ـی ئایاری 2022 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی پێشوازی لە کونسوڵی پۆڵەندا لە هەولێر بەڕێز دۆمینیک موشات و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا کە هەر یەکە لە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و بەرێوبەری پەیوەندییە نێودەڵەتییەکان، ئامادەیبوون سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی کونسوڵی پۆڵەندای کرد و خوشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانی کردنیان بۆ زانکۆمان.

دوای کورتە باسێک دەربارەی ناساندنی زانکۆمان لە لایەن سەرۆکی زانکۆوە، کونسوڵی پۆڵەندا کورتە باسێکی دەربارەی زانکۆکانی ئەو وڵاتە و شێوازی خوێندن تیایاندا کرد و وەک کونسوڵخانە ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هاوکاری کردن و دروست کردنی پەیوەندی لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆکانی پۆڵەندا، هەروەها ئامادەیی کونسوڵخانەی دەربڕی لە رووی هاوکاری و ئاسانکاری کردن بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا لەو وڵاتە.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆی چڕکرا لەبارەی فراوانکردنی پەیوەندییەکانی زانکۆمان لەگەڵ زانکۆکانی ئەو وڵاتە، شایانی باسە تا ئێستا زانکۆمان یاداشتی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ دوو زانکۆی پۆڵەندی واژوو کردووە بەمەبەستی زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە زانستی و ئەکادیمییەکان لەگەڵ ئەو زانکۆیانە.