Daily Archives: ئایار 22, 2022

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق دەکات

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 22ـی ئایاری 2022 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی پێشوازی لە باڵیۆزی وڵاتی جۆرجیا لە عێراق و کوردستان د. زازا کاندێلاکی و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا سەرۆکی زانکۆ د. ئیدریس هەرکی کورتەیەکی دەربارەی زانکۆ و مێژووی دامەزراندنی بۆ میوانان باسکرد، لەبەرامبەریشدا شاندی میوان باسی زانکۆکانی وڵاتی جۆرجیایان کرد و باڵیۆزی جۆرجیا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە زیاتر ناسینی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و هەنگاونان بۆ پێکەوە کارکردنی زانکۆکانی وڵاتی جۆرجیا لەگەڵ زانکۆکانی هەڕێمی کوردستان بە تایبەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.

هەر لە دیدارەکەدا بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆ پ.ی.د. رەنج سیروان باسی لە پەیوەندیەکانی زانکۆمان لەگەڵ زانکۆکانی جیهاندا کرد و هەروەها باسی لە ستراتیژیەت و ئامانجی زانکۆ کرد بۆ بەنێودەوڵەتی بوونی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.