سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە کونسوڵی گشتی شانشینی ئەردەن لە هەرێمی کوردستان دەکات

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 31ـی ئایاری 2022 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی شانشینی ئەردەن لە هەرێمی کوردستان بەڕێز فوئاد خازر ئەلمەجالی کرد.

لە دیدرێکدا کە هەریەکە لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی، زانستی و بەڕێوبەرانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و تۆماری گشتی ئامادەیبوون، سەرۆکی زانکۆ کورتەیەکی دەربارەی مێژووی زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگەکان و ئامانجی زانکۆی بۆ شاندی میوان باسکرد.

لە بەرامبەریشدا کونسوڵەکەی شانشینی ئەردەن باسی لە زانکۆکانی وڵاتەکەی کرد و بە گرنگییەوە لە پتەوکردنی پەیوەندیی زانکۆکانی وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان بەگشتی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری بەتایبەتی رووانی.

هەروەها بەرێز فوئاد ئەلمەجالی بەڵێنی دا کە وەک کونسوڵخانە ئاسانکاری تەواو بکەن لە کاروبارەکانی تایبەت بە خوێندنی باڵا بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵای شانشینی ئەردەن.