هەردوو سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پۆلیتەکنیکی دهۆک کۆدەبنەوە

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 26ـی ئایاری 2022 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی پێشوازی لە سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک پ.د ئاری عادل و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک پیرۆزبایی لە پ.ی.د. ئیدریس هەرکی کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی نوێی زانکۆ، هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر زیاتر پتەوکردنی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو زانکۆ کرایەوە، بە تایبەت کۆنفرانسی نێودەوڵەتی نێوان هەردوو زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و دهۆک و زانکۆی (یو، تی، ئێچ، ئێم)ـی مالیزی کە بڕیارە لە مانگی 11ـی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

شایانی باسە کۆنفرانسەکە پەیوەندیدار دەبێت بە زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان کە چەندین بوار لەخۆی دەگرێت وەک (کارگێڕی، ژمێریاری، ئابووری، یاسایی، رۆژنامەگەری و زانستی دارایی و بانک)، هەروەها بڕیارە مانگی داهاتوو دەرگای پێشکەش کردنی توێژینەوە و پەیپەرەکان بە لێژنەی زانستی کۆنفرانس بکرێتەوە.