رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 30/4/2019 زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر له‌ژێر ناونیشانی (ئاینده‌ی په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی ئه‌وروپا) سیمینارێك بۆ (دلاوه‌ر ئاژگه‌یی)نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌وروپا سازكرد
سیمیناره‌كه بە ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان دەستی پێ‌کرد و پاشان سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د.كاوه شێروانی لە وتەیەکدا بەخێرهاتنی میوانان و ئامادەبووانی کرد.
پاشان به‌رێوه‌به‌ری سیمینار مامۆستا(هاوكار یاسین)ده‌ستپێكی سیمیناره‌كه‌ی كرده‌وه دواتر (دلاوه‌ر ئاژگه‌یی)، به‌ووردی تیشكی خسته‌سه‌ر دواین گۆرانكاریه‌كانی ناوچه‌كه و یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌تایبه‌ت پرسی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی داعش و قه‌یرانی دارایی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌وروپا و پرسی به‌لۆبی كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی كورد له جیهانی ئه‌وروپا، به‌رێزیان گوتی: “هه‌رێمی كوردستان قۆناغی باشی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا بڕیووه قۆناغی دیكه‌ش ماوه كه پێویستی به زیاتر لۆبی كردن هه‌یه، له‌باره‌ی شه‌ری داعش‌یش یه‌كێتی ئه‌وروپا داعش به‌مه‌ترسیه‌كی گه‌وره ده‌زانێت بۆسه‌ر ناوچه‌كه له‌و باره‌شه‌وه هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت چونكه به‌لای ئه‌وروپاوه گرنگه كه گروپه‌چه‌كداره‌كان له‌ناوچه‌كه نه‌مێنن”.
گوتیشی: “داوامان كردووه كه له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی ئه‌وروپا هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زانكۆكانی كوردستان دروست بكه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لێگه‌یشتنی باش هه‌یه و هه‌بوونی زۆرێك له قوتابیانی كورد له زانكۆكانی ئه‌وروپا جێگای دڵخۆشییه”.
راشیگه‌یاند: دۆخی ناوچه‌كه واده‌خوازێت ئه‌وروپا گرنگی به هه‌رێمی كوردستان بدات به‌تایبه‌ت ئه‌و فشارانه‌ی ئێستا رووسیا له‌سه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌یه‌تی له‌رێگای به‌كارهێنانی گازی سروشتی ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت خۆی له‌و گوشاره رزگار بكات بۆ ئه‌مه‌ش كوردستان جێگره‌وه‌یه‌كی باشه له‌ناوچه‌كه و رێژه‌یه‌كی زۆر گازی سروشتی هه‌یه له گۆرانكاری ناوچه‌كه‌ش به‌تایبه‌ت پرسی نه‌وت و بازرگانی كوردستان ده‌توانێت هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا بكات “.
.دواتر له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه پرسیار و روونكردنه‌وه دراو وه‌ڵامی دروست له‌و باره‌وه درایه‌وه.
دوای ته‌واوبوونی سیمیناره‌كه‌ش خه‌ڵاتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی و رێزلێنان له‌لایه ن پ.ی.د.كاوه شێروانی به‌خشرایه بەڕێز دلاوه‌ر ئاژگه‌یی.