زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری کۆبوونەوەیەکی تایبەت دەکات لەگەل زانکۆکانی کوردستان کەوا ئەندامن لە یەکێتی زانکۆکانی جیهانی بە ئامادەبوونی بەڕێز ئورهان حکمت ئازۆل سەرۆکی یەکێتی زانکۆکانی جیهانی
لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی یەکشەممە ۷ی نیسانی ۲۰۱۹ ئەنجامدرا سەرۆک و نوێنەرانی زانکۆکانی سەڵاحەددین، دهۆک، پۆلیتەکنیکی هەولێر، پۆلیتەکنیکی دهۆک، سۆران، نەورۆز و زاخۆ ئامادەبوون تیایدا چەند تەوەر باسکران و دوو بڕیاری گرنگ درا :
یەکەم: هەوڵ بدرێت چالاکی یەکێتی زانکۆکان کارا بکرێت لە کوردستان لەڕێگای ئەنجامدانی وۆرک شۆپ و کۆنفراسی زانستی
دووەم: ئامادەکردنی یاداشتێک بۆ ئەنجوومەنی یۆک لە تورکیا لە ڕێگای کۆنسۆلخانەی تورکیا بۆ ئەوەی یۆک ڕۆلێکی باشی هەبێت لە دروست کردنی پەیوەندی پتەو لە نێوان زانکۆکانی کوردستان و تورکیا.
وەهەروەها یۆک دان بنێت بە لستی زانکۆکانی کوردستان کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کورستان ئامادە کراوە