Category Archives: Erbil Technical Health College

بەڕێوەچوونی چوارەمین کۆنفرانسی زانستی قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

بەڕێوەچوونی چوارەمین کۆنفرانسی زانستی قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران.کە بە سپۆنسەری میدیایی دەزگای سەتەلایتی کوردستان بەڕێوەچوو

 


بەرواری ١٣-٥-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد) لەگەڵ مامۆستایانی کۆلێژ و قوتابیان بەشدارییان لە کۆنفرانسی زانستی قوتابیان لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران کرد ، لەو ماوەیەدا مامۆستایان وقوتابیان بەشدارییان کرد لە کۆنگرەکەو دیبەیتی زانستی میدیاکاران ، لەلایەن سەرۆکی زانکۆوە خەڵات بەسەر مامۆستایانی کۆلێژ دابەشکرا

قوتابیان نیوەڕۆ خوانێکیان ڕێکخست

قوتابیان نیوەڕۆ خوانێکیان ڕێکخست.

لەژێر چاودێری ڕاگرایەتی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر.

بەرواری ١٢-٥-٢٠٢٤ قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان نیوەڕۆ خوانێکیان ڕێکخست بەبۆنەی دوا قۆناغییان و کۆتا ساڵی خوێندن ،

بەم بۆنەیەوە سەرۆک بەش و مامۆستایانی بەشداریان کرد و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن ،

نوێنەری قۆناغی چوارەم بەناوی قوتابیان سوپاسگوزاری ڕاگرایەتی و مامۆستایانیان کرد لەپاڵ ئەرک و ماندووبونیان.

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان

ڕاگری کۆلێژ لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی خویندنی باڵای عێراق کۆبۆوە.

ڕاگری کۆلێژ لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی خویندنی باڵای عێراق کۆبۆوە.

بەرواری ١٢-٥-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و ( پ ی د نجیب توما بتو) بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانكۆ بۆ کاروباری زانستی ،نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵای حوکومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆکی بەشی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان، نوێنەری وەزارەتی تەندروستی و نوێنەری ڕێکخراوی خاچی سوور ، کۆبوونەوەیەکیان بەشێوەی ( ئۆنڵاین ) ئەنجامدا لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵای حوکومەتی عێراقی فیدراڵ .

ئامادەکاری کۆبوونەوەکە لە باڵەخانەی سەرۆکایەتی زانکۆ ڕێکخرا بوو .

،پاش چەند کاتژمێرێک لە گفتوگۆ و باسکردنی چەندین تەوەر دووپاتکرایەوە بۆ بەردەوام بوون و بەرەو پێش بردنی بەشی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان ، بەشێوازێکی زانسی و سەردەمیانە هەمەهەنگیەکی تەواو لەنێوانیاندا و بۆ برەو دان و خزمەتی زیاتر .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.

سەردانی کۆلێژ

بەرپرسی ڕێکخراوی مامۆستایانی زانکۆ سەردانی کۆلێژی کرد .

بەرواری ۹-٥-۲۰۲٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، پێشوازی کرد لەبەڕێز ( د سەرهەنگ قادر ابراهیم ) بەرپرسی ڕێکخراوی مامۆستایانی زانکۆ و بەیاوەری بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆ ،لە سەردانێکدا بۆ کۆلێژ بەمەبەستی دەست بەکاربوونی ڕاگری کۆلێژ پیرۆزبایی خۆیان و بەرپرسانی ناوچەیان بە بەڕێز ڕاگری کۆلێژ گەیاند و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست و خەڵاتی ڕێز لێنانیان پێبەخشی .


هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .