Author Archives: Hallo Majed

سەرۆکی زانکۆ سەردانی هەردوو کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری و کارگێڕی هەولێر دەکات

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 30ـی ئۆکتۆبەری 2022 سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کارورباری قوتابییان و بەڕێوبەری تۆماری گشتی سەرۆکایەتی زانکۆ، بەمەبەستی بەسەرکردنەوە و پیرۆزبایی لە قوتابیانی تازە وەرگیراو لە زانکۆمان کە ئەمڕۆ یەکەم رۆژی دەوامی قوناغی یەک بوو، سەردانی هەردوو کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری و کارگێڕی هەولێری کرد.

سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ چەند گرووپێک لە ناو هۆلەکانی وانەووتنەوە لە هەردوو کۆلێژ بەشدار بوو چەند رێنوێنییەکی کردن و پێی راگەیاندن: “لەمرۆوە ئێوە دەچنە نێو ژیانێکی تازە و ژیانی خوێندنی زانکۆ کە جیاوازە لەگەڵ ژیانی خوێندنی ئامادەیی و دەبێت هەر زوو خۆتان بگونجێنن لەگەڵ ئەو گۆرانکاریانە بۆ ئەوەی تووشی گرفت نەبن و هەر لە قوناغی یەکەم سەرکەوتوو بن هەروەها ئومێد دەکەین بەسەرکەوتوویی قۆناغەکانی کۆلێژ ببڕن و بڕوانامەی بەکالۆریوس بەدەست بێنن، پاشان بتوانن ماستەر و دکتۆراش تەواو بکەن”.

هەر لەو سەردانەیدا سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری بەش و یەکە کارگێریەکانی هەردوو کۆلیژەکەی بەسەرکردەوە و سەردانی یانەی قوتابیانی کرد و لە نزیکەوە لەگەڵ قوتابیان گفتووگۆی کرد دەربارەی کێشە و گیروگرفتەکانیان و هەروەها لە نرخ و پاک و خاوێنی یانەکەی کۆڵییەوە.

دواتر سەرۆکی زانکۆ سەردانی بەشەناوخۆییەکانی کرد و لە نزیکەوە لە کێشەو گیروگرفتەکانیانی کۆڵییەوەو رێنمایی بەرپرسانی بەشەناوخۆییەکانی کرد کە هەرچیان پێ دەکرێت ئەنجامی بدەن و کارئاسانی بۆ قوتابیان بکرێت بۆ هاتووچۆیان. هەروەها سەرۆکی زانکۆ د. ئیدریس یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییانی راسپارد کە کارگێریەکی تازە بۆ بەشەناوخۆییەکان دابنرێت تاکو بەشێوەیەکی باشتر کارەکان بەڕێوەبچن.

لە کۆتایی سەدانەکەی دا سەرۆکی زانکۆ سوپاسی بەرێزان بەرپرسانی کارگێری هەردوو کۆلیژی تەکنیکی ئەندازیاری و کارگێڕی هەولێری کرد بۆ پێشوازییان.

سەرۆکى زانکۆ تەکنیکییەکانى عێڕاق سەردانى سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر دەکەن

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٥ى ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢، سەرۆکى چوار زانکۆى عێڕاقی (تەکنیکى باکوور، تەکنیکى ناوەراست، تەکنیکى باشوور، فرات الاوسط التقنية) سەردانى سەرۆکایەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێریان کرد کە لە لایەن سەرۆکى زانکۆ پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکى پێشوازیانلێکرا.

لە دانشتنێکدا کە یاریدەدەری سەرۆکى زانکۆکەمان بۆ کاروباری زانستى، یاریدەدەری سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان، بەڕێوبەری ئۆفیسى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر، هەروەها بەڕێوەبەری پڕۆژەی یۆنسکۆ و پڕۆژەی پەرەپێدانی خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی لە عێڕاق (تی.ڤی.ئی.تى-٢) ئامادەبوون، باسیان لە هاوکاری و هەماهەنگى نێوان زانکۆ تەکنیکییەکانى عێڕاق کرد. گشت زانکۆکان ئامادەیى خۆیان دەربڕی بۆ پێشکەشکردن و .دابینکردنى هەموو جۆرە هاوکارییەک

.هەر لەم میواندارییە، لۆگۆ و دیاری لەنێوان سەرۆکى زانکۆکان گۆڕدرایەوە

زانکۆی پۆلیتەکنیکى هەولێر یاداشتنامەیەکى لەیەکگەیشتنى لەگەڵ رێکخراوی نێودەوڵەتى کار واژووکرد

رۆژى یەکشەممە ٢٤ى ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢، سەرۆکى زانکۆی پۆلیتەکنیکى هەولێر پێشوازى كرد لە خاتوو ماریا مارتی ئەنتۆنیۆ، بەڕێوبەری پڕۆگرام- بەشی هاوکاری لە یەکێتى ئەوروپا، خاتوو مەها کەتا رێکخەری ووڵات لە رێکخراوی نێودەوڵەتى کار لە عێڕاق، و بەڕێز رۆمان حوسێن لە رێکخراوى یونسکۆ.

لە کۆبوونەوەکە، ئامادەبووان باسیان لە جێبەجێکردنى پڕۆژەى هاوبەش کرد بۆ پاڵپشتیکردنى بێنەوایان و ئاوارە سورییەکان. پاشان، زانکۆی پۆلیتەکنیکى هەولێر یاداشتنامەیەکى لەیەکگەیشتنى لەگەڵ رێکخراوی نێودەوڵەتى کار (ئای.ئێڵ.ئۆ) واژووکرد بۆ گەشەپێدانى کارامەیى پیشەگەران و کارکەرانى کەڵتوری رۆشنبیری. ئەم رێکەوتنە بەشێکە لە جێبەجێکارەکانى ستراتیژییەتى زانکۆکەمان بۆ بەنێودەوڵتیبوون.

ئەم هاوبەشییە نوێیە ئامانجی گەشەپێدان و پەرەسەندنى کارامەییەکانى پڕۆگرامەکانى دامەزراندنە بۆ رەخساندنى هەلى کار بۆ بێنەوایان، ئاوارە سورییەکان، و ئەندامانى کۆمەڵگەى میواندار. رێکخراوی نێودەوڵەتى کار (ئای.ئێڵ.ئۆ) بەهەماهەنگی لەگەڵ یونسکۆ  پرۆژەکە جێبەجێدەکەن و یەکێتى ئەوروپاش کۆمەکی دارایى دەکات.  رێکخراوی نێودەوڵەتى کار لەرێگەى ئەم یاداشتنامەی لەیەکگەیشتنە تواناى راهێنەرانى زانکۆی پۆلیتەکنیکى هەولێر بنیاتدەنێت بۆ جێبەجێکردنى پڕۆگرامەکانى راهێنان لەسەر کارامەییەکان و چاودێریکردنى چالاکییەکانى راهێنانەکانیان.