Author Archives: aso omar

ڕاگری کۆلێژ بە جیا پێشوازی لە میوانان کرد

ڕاگری کۆلێژ بە جیا پێشوازی لە میوانان کرد.

بەرواری ٦-٥-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، بەجیا پێشوازی لە میوانان کرد ، سەرەتا ئەندامانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان لقی هەولێر ، بەڕێز ( عیسی خانو طاهر ) جێگری نەقیبی سەندیکاو بەڕێز (شاخوان سلیم ) سەرۆکی لقی هەولێر و کارگێڕانی لق پیرۆزبایی خۆیان دەربڕی و لۆگۆی تایبەت بە سەندیکایان پێشکەش بە ڕاگر کرد .

دواتر (دکتۆرە هانا شرف الدین ) پسپۆری نەشتەرگەری چاو سەردانی ڕاگری کۆلێژی کرد بەمەبەستی پیرۆزبایی چەپکێ گوڵی کردە دیاری ، ڕاگری کۆلێژ سوپاس گوزاری خۆی بۆیان دەربڕی .


هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.

پیشانگەی رەخساندنی هەلی کار لەڕۆژی جیهانی شیکاری نەخۆشییەکان

پیشانگەی رەخساندنی هەلی کار لەڕۆژی جیهانی شیکاری نەخۆشییەکان لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بەرێوەچوو.

بەچاودێری و ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر (پ د ادریس محمد طاهر ) وە ئامادە بوونی بەڕێزان پارێزگاری هەولێر بەرێز ( اومێد خۆشناو ) و بریکاری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ( پ د عبدالفتاح عبدالرزاق )و بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر (دکتۆر دلۆڤان ) پێشانگەی هەلی کار لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بە بەشداری چەند کۆمپانیا و نەخۆشخانە وتاقیگە تایبەتەکان ، بۆ دەرچووانی شیکاری نەخۆشییەکان بەڕێوەچوو ، لەسەرەتا ڕاگری کۆلێژ ووتەی بەخێرهاتنی پێشکەش کرد دواتر سەردانی بەشەکانی پێشانگەیان کرد ، دەرچوانی بەشی ناوبراو سیڤی خۆیان پێشکەش بە کۆمپانیا و نەخۆشخانە و تاقیگە تایبەتەکان کرد، ئەوانیش بەڵێنیان دا بەپێی پێویست هەلی کاریان بۆ بڕەخسێنین.

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

کۆتایی بە خولێکی تۆپی سەرمێز و شەتڕەنج هات.

بەرواری ٢٠٢٤/٤/٢٤ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد) یاریدەدەری ڕاگر ( م فەرهەنگ علی عوڵا) بەشێک لە مامۆستا و فەرمانبەران کۆتایی بە خولێکی تۆپی سەرمێزو شەتڕەنج هات.

خولەکە لەلایەن (شۆپان سەردار ) وەک بەرپرسی وەرزشی و سەرپەرشتیار بەڕێوەچوو.

ئەنجامی یارییەکان بەم شێوەیە بوو .

١/ خولی تێنسی کوڕان

(صهيب رسول) قوتابی قۆناغی سێیەم لەبەشی چارەسەری سروشتی توانی پلەی یەکەم بەدەست بێنێ لەبەرامبەر (صهيب ئازاد) لەهەمان بەش و قۆناغ .

خولی تێنسی کچان.

قوتابی (بنار اسماعیل )قوتابی قۆناغی سێیەمی شیکاری نەخۆشیەکان توانی پلەی یەکەم بەدەست بێنی .

لە خولی شەتڕەنج.

(ئومێد بیلال ) قوتابی خوێندنی باڵا توانی پلەی یەکەم بەدەست بێنی بەسەر ( زیاد ادریس ) قوتابی قۆناغی سێیەمی چارەسەری سروشتی.

دواتر خەڵات بەسەر براوەی یاریەکان بەڕیزبەند دابەشکرا .

ساڵانە هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان چەندین خولی جۆراوجۆر بەڕێوە دەبات بۆ ئەوەی کەشێکی ئارام فەراهەم بکات بۆ قوتابیان و بەشدار بووان لەسەر ئاستی کۆلێژ و زانکۆکان .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان

تاوتوێکردنی ماستەرنامە لە پسپۆری چارەسەری سروشتی

کۆلیژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی لە میانەی تاوتوێکردنی ماستەرنامە لە پسپۆری چارەسەری سروشتی پێنج شەممە ٢٥/٤/٢٠٢٤ لە هۆلی سەنتەری توێژینەوە ماستەرنامەی قوتابی (محمد جلیل عمر) بەڕێوەچوو.

لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لەم بەڕێزانە:
پ.د. شوان قادر میدیا سەرۆک
پ.د. نیاز شیخ جواد بەرزنجی ئەندام
  پ.ی.د. محمد اشرف ثوکر ئەندام


پ.ی.غسان حسنی علی ئەندام وسەرپەرشتیار
پیرۆزبایی لێ دەکەین هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین