ئاگاداری سەرجەم بەشداربووانی خولی (13)ی فێرکاری دەکەینەوە کە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی خولەکە بەم رێنماییانەی لای خوارەوە دەبێت:
1. تاقیکردنەوەکان بەپێی ئەو خشتەیە دەبێت کە لەلایەن سەنتەرەکانی زمان بڵاوکراوەتەوە.
2. سەرجەم تاقیکردنەوەکان لە کاتی بەیانیان و ئێواران بە پێی ئەو خشتەیە دەبێت کە لەلایەن سەنتەر بڵاو دەکرێتەوە ،پێویستە بەشداربوو (30) خولەک پێش تاقیکردنەوە ئامادەبێت بۆ دۆزینەوەی ناو و هۆڵەکەی.
3. هيچ روونكردنەوەيەك لە لايەن چاودێرانى هۆڵەکە سەبارەت بە پرسيارەكان نادرێت و پرسياركردن لە چاودێرانى هۆڵ ڕێگە پێدراو نيە.
4. هێنانە ژوورەوەى مۆبايل و هەر ئامێرێکى زیرەک بۆ هۆڵى تاقيكردنەوە قەدەغەیە.
5. گزيكردن بەشداربوو بێ بەش دەكات لە تاقيكردنەوە و خولەکە.
6. پێویستە بەشداربووان پاسپۆرتی ڕەسەن(ئەصلی)ی لابێت ، هیچ بیانوویەک بۆ نەهێنانی پاسپۆڕتی ڕەسەن قبول کراو نابێ و بە پێچەوانەوە ناتوانێ بەشداری لە تاقیکردنەوە بکات.
7. تاقیکردنەوەکان لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجام دەدرێت.
8. آ.ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە تاقیکردنەوەکان لە کاتژمێر (2)ی دوای نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت
ب. تاقیکردنەوەی ڕۆژی هەینی لە کاتی بەیانیان کاتژمێر (9)ی بەیانی بەڕێوە دەچێت.
تێبینی: لیستی ناوی بەشداربووانی ئاستی Intermediate لەو لینکەی خوارەوە دایە
بە هیوای سەرکەوتن بۆ گشت بەشداربووان
بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان
زانکۆی پۆکیتەکنیکی هەولێر
2024/11/12