Daily Archives: November 11, 2024

تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی (١٣)ی فێرکاری

ئاگاداری سەرجەم بەشداربووانی خولی ١٣ فێرکاری دەکەینەوە کە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی خولەکە بەم رێنماییانەی لای خوارەوە دەبێت:

1. تاقیکردنەوەکان بەپێی ئەو خشتەیە دەبێت کە لەلایەن سەنتەرەکانی زمان بڵاوکراوەتەوە.

2. سەرجەم تاقیکردنەوەکان لە کاتی بەیانیان و ئێواران بە پێی ئەو خشتەیە دەبێت کە لەلایەن سەنتەر بڵاو دەکرێتەوە ،پێویستە بەشداربوو (30) خولەک پێش تاقیکردنەوە ئامادەبێت بۆ دۆزینەوەی ناو و هۆڵەکەی.

3. هيچ روونكردنەوەيەك لە لايەن چاودێرانى هۆڵەکە سەبارەت بە پرسيارەكان نادرێت و پرسياركردن لە چاودێرانى هۆڵ ڕێگە پێدراو نيە.

4. ⁠هێنانە ژوورەوەى مۆبايل و هەر ئامێرێکى زیرەک بۆ هۆڵى تاقيكردنەوە قەدەغەیە.

5. گزيكردن بەشداربوو بێ بەش دەكات لە تاقيكردنەوە و خولەکە.

6. پێویستە بەشداربووان پاسپۆرتی ڕەسەن(ئەصلی)ی لابێت ، هیچ بیانوویەک بۆ نەهێنانی پاسپۆڕتی ڕەسەن قبول کراو نابێ و بە پێچەوانەوە ناتوانێ بەشداری لە تاقیکردنەوە بکات.

7. تاقیکردنەوەکان لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجام دەدرێت.

تێبینی: بؤ بينيني لیستی ناوی بەشداربووانی ئاستی Adanced تكاية ليرة كليك بكة

بەهیوای سەرکەوتن بۆ گشت بەشداربووان

بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان

/زانکۆی پۆکیتەکنیکی هەولێر

2024/11/10