خولێکی ڕاهێنان بۆ فەرمانبەران ئەنجامدرا

بەرواری ٢٠٢٤/٨/٢٧ لەژێر چاودێری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ( پرۆفیسۆر د ادریس محمد طاهر ) بە ئامادەبوونی بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، خولێکی ڕاهێنان بۆ فەرمانبەران ئەنجامدرا ، مەبەست لەم خولە گرنگی دان بەکارو و پیشە ، کەمکردنەوەی ڕۆتین ، چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ نوسراوەکانی هاتوو دەرچوو ، ووردینی لەکارەکان ،پاراستنی زانیاری و نهێنیەکانی کارو خاوەن مامەڵە گەڕانەوە بۆزنجیرەی کارگێڕی ، ڕاپەراندنی کارەکان بە شێوەی پرۆفیشناڵ و لێهاتوو ،
بڕیارە ئەم خولە دوو ڕۆژ بەردەوام بێت لە کارەکانی
لەڕۆژی یەکەم پێشکەشکارانی ئەم خولە لەم بەڕێزانە پێک هاتبوو ( پ ی د بۆتان مجید ئاسنگەر )
( م سرمند حمید نصرالدین ) ( م جوان مهدی عابد )
بۆ ڕۆژی دووەم بەڕێزان ( پ ی د توانا احمد مصطفی ) و ( م ئاکۆ جعفر محمود ) ( م دێدەوان رضا احمد ) .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .