ڕاگری کۆلێژ لە شاری بەغداد بەشداری کۆنفرانسێکی زانستی کرد

 

بەرواری ٣١-٥-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر لەشاری بەغداد وەک مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە دووهەمین کۆنفرانسی زانستی پشکنینی چاو لە عێراق کرد و توێژینەوەیەکی تایبەت بەخۆی پێشکەش کرد، دواتر لە لایەن سەرۆکی پشکێنەرانی چاو خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشرا .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان