The Methods Writing of Security News on Kurdish Websites as Example on NRT and Kurdistan24’s Websites

  • Hoshyar Ahmad Mahmood
  • hoshyarbanany@yahoo.com
  • +9647504156797
  • پوختە

    ئامانجی ئەم توێژینەوەیە كە بەناونیشانی (شێوازەكانی داڕشتنی هەواڵی تەناهی لە ماڵپەڕە كوردییەكاندا)ـە، زانینی ئاستی گرنگیدانی ماڵپەڕە كوردییەكانە بە شێوازه‌كانی داڕشتنی ده‌قی هەواڵی تەناهی و دەستنیشانكردنی فۆڕمە بەكارهاتووەكانی وەك وێنە، ڤیدیۆ و گرافیكە لەگەڵ دەقە هەواڵییەكان، لەگەڵ ناساندنی ئەو سەرچاوانەی ماڵپەڕە كوردییەكان بۆ بڵاوكردنەوەی زانیارییە تەناهییەكان پشتی پێ دەبەستن، كە تا چەندە سەرچاوەكان پەیوەندیدار و فەرمین بە بابەتی تەناهییەوە، لەگەڵ دیاریكردنی جۆر و سرووشتی ئەو مەترسییە تەناهیانەی هەڕەشەن لەسەر تەناهی قەوارەی هەرێمی كوردستان.

    ئەم توێژینه‌وه‌یه‌ لە جۆری وەسفیی شیكارییە و توێژەر فۆڕمی ناخشیكاریی وەك ئامرازی سەرەكی بۆ كۆكردنەوەی داتا و زانیارییەكان بەكارهێناوە. هەواڵی تەناهی لە ماڵپەڕە كوردییەكان وەك كۆمەڵگەی توێژینەوە دەستنیشانكراون و هەردوو ماڵپەڕی NRT و K24 وەك مشتەی توێژینەوە بەشێوەی وەرزی ده‌ستكرد لە ماوەی 1/1/2022 تا 31/12/2022 وەرگیراون، لەو ماوەیەدا ماڵپەڕی NRT (356) هەواڵ و K24 (423) هەواڵی تەناهیی بڵاوكردووەتەوە و كۆی گشتییان دەكاتە 779 هەواڵ.

    توێژینەوەكە بە كۆمەڵێك ئەنجام گەیشتووە، گرنترینیان بریتین لە:

    1. لەڕووی زمانەوانییەوە داڕشتنی مانشێتی هەواڵەكان لە ماڵپەڕە كوردییەكان لە یەكێكەوە بۆ یەكێكی دیكە جیاوازییەكی رێژەیی هەیە، بەڵام تاڕادەیەك باڵانس لە بەكارهێنانی دەستەواژەكان لە نێوانیاندا هەیە. هەرچی لە ناوەڕۆك و ئاراستەدایە، جیاوازییەكی فراوان لە نێوانیاندا هەیە و هەر یەكێكیان بەگوێرەی پەیامە بنەڕەتییەكە، شوێنگۆڕكی بە دەستەواژەكان دەكات، بۆ ئەوەی مەبەستی دیاریكراوی خۆی بپێكێت.
    2. لە ناوەڕۆكی هەواڵ و مانشێتەكاندا هەرچەند ئاراستەی هاوسەنگی بەڕێژەی 46.04% لە پلەی یەكەمدایە و لایەنگریی بەڕێژەی 14.63% لە پلەی سێیەمدایە، ئەمەش بۆ هەواڵی تەناهی كە یەكێكە لە هەستیارترین بوارەكانی هەواڵ و لە ئەگەری ناڕوونی لە هەر زانیارییەكی بچووكیش، لەوانەیە كارەساتێكی بەدواوە بێت، ئەوا هێشتا رێژەكەی بەرزە.

     

  • Erbil Technical Administrative College
  • media
  • security media

Leave a Reply

Your email address will not be published.

You may use these <abbr title="HyperText Markup Language">HTML</abbr> tags and attributes: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>

*