Daily Archives: March 17, 2025

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی بە یازدەهەمین خولی پێداگۆجی هێنا و بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولەکە دابەشکرا

ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ئاداری ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، د. ژاڵە سعید خطاط خەتات بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى توێژینەوە و پەرەپێدان، د.ڤیان مەحمود زامدار بەڕێوەبەری پێداگۆجی لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدان، لە رێوڕەسمێکدا کۆتایی بە یازدەهەمین خولی  پێداگۆجی هات و بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولەکە دابەشکرا.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد و پاشان م.فریدە علی عوسمان بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی لە وتەیەکدا وێڕای بەخێرهێنانی میوانان، هاوکات باسی لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی خولەکە کرد کە لە ماوەی شەش مانگدا بەشداربووانی ئاشناکران بە چۆنییەتی وانەگوتنەوە بەشێوازی سەردەم و چەند بابەتێکی دیکەی گرنگ.

دواتر پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا وێرای بەخێرهێنان میوانان، بەناوی خۆی و ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پیرۆزبایی لە دەرچووانی خولەکە کرد و تیشکی خستەسەر گرنگی ئەو خولە و گوتی: راسته‌ له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا شه‌ونخوونیتان كرد و ئه‌و خوله‌تان ته‌واوكرد بۆیه‌ پێویسته‌ شانازی پێوه‌بكه‌ن، بڕوانامه‌ی پێداگۆجی یه‌كێكه‌ له‌ مەرجە پێویستەکان‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی زانستی، خۆشبه‌ختانه‌ ئیستا ئێوه‌ ته‌واو ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببن به‌ مامۆستای زانكۆ.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا سەرۆکی زانکۆ رایگەیاند، به‌ گوێره‌ی ئه‌زموونی خۆمان كه‌ چه‌ندین ساڵە مامۆستای زانكۆین ته‌نها خولێكی شه‌ش مانگی به‌س نییه‌ بۆ پیشه‌ی مامۆستای، بۆیه‌ پێویستی به‌ خولی به‌رده‌وام و خۆئاماده‌كردن هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایه‌كی سه‌ركه‌وتووبیت.

پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی داوای لە دەرچووانی خولەکە کرد کە پێویستە بەر لە چوونە ناو هۆڵ و لە کاتی وانەگوتنەوەدا تەواو خۆتان ئامادە بکەن و بە زانیاری نوێ و سەردەمییانە قوتابیان پێبگەیەنن، ئەمەیشی بە خاڵێکی گرنگ وەسف کرد.

جەختی لەوەشکردەوە کە پێویسته‌ مامۆستا به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ قوتابیاندا بكات و‌ قوتابیان هه‌ست به‌دادپه‌روه‌ری مامۆستا بكه‌ن.

سەرۆکی زانکۆ لە گوتەکەیدا سەرنجی خستەسەر  گرینگیدان‌ به‌ بابه‌ت‌ و ژینگه‌ی خوێندن، و ئاماژەی بەوە کرد کە‌ كاتێک مامۆستا به‌گرینگییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ لە گەڵ بابەتەکاندا له‌گه‌ڵ ده‌كات به‌پیرۆزی ده‌زانێت بێگومان قوتابیه‌كه‌ش به‌گرینگ و پیرۆزه‌وه‌ خۆی بۆ ئاماده ‌ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بێته‌ ناوپۆله‌كه‌وه‌. بۆیه‌ ئومێد ده‌كه‌ین مامۆستای سه‌ركه‌وتووی دوارۆژبن.

له‌كۆتایی وته‌كه‌یدا پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی بەناوی خۆی و ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەستخۆشی لەو مامۆستایانە كرد  کە لە ماوەی شەش مانگدا بەردەوام بوون لەو خولە و وانەویان تێیدا گوتەوە، بەتایبەتی ئەو مامۆستایانەی لە دەرەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هاتوون و بەشداری دەکەن لەگەڵمان.

سەرۆکی زانکۆ، سوپاسی به‌ڕیوبه‌ری پێشووی سه‌نته‌ری پێداگۆجی زانکۆمان پ.د.خلیل یونس كرد كه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا بوو سه‌ركه‌وتووانه‌ كاره‌كانی ئه‌نجامداوه‌ ، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ م.فریدە علی خواست له‌ ئه‌ركی نوییدا.

 لە کۆتایی رێوڕەسمەکەدا بڕوانامەی دەرچوون بەخشرایە مامۆستایان و بەشداربووانی یازدەهەمین خولی پێداگۆجی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.

شایەنی باسە بەشداربووانی یازدەهەمی خولی پێداگۆجی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێکهاتبوون لە ٥٨ قوتابی کە بە سەرپەرشتی ژمارەیەک مامۆستا لە  زانکۆ و دەرەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ماوەی شەش مانگ سەرپەرشتی وتنەوەی وانەکانی خولەکەیان کرد.