Yearly Archives: 2024

سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی بڕوانامەی بەشداربووانی خولی ڕاهێنانی بەخشیوە

بەرواری ٤-٩-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ د ادریس محمد طاهر ) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەڕێز( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندرووستی و پزیشکی هەولێر ، لەهۆڵی (ECTS) بڕوانامەی بەشداربووانی خولی ڕاهێنانیان بەخشیوە ئەم خولەی لە بەرواری (٢٧ و ٢٨ – ٢٠٢٤ ) ئەنجامدرابوو لەکۆلێژەکەمان ، لەو ڕێورەسمە سەرۆکی زانکۆ پاڵپشتی خۆی دووپاتکردەوە بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک و هەمەهەنگیەک لەنێوان زانکۆو پەیمانگەکان کە ببێتە بەرزکردنەوەی ئاستی توانستی مامۆستا و فەرمانبەران .


هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.

بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی عیراق و ناچەوکە ، بەشی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان لە کۆلیژەکەمان بڕوانامەی باوەڕپێکراوی نێودەوڵەتی کۆمەڵەی (ISPO) وەرگرت

بەناوی بەڕێز پ ی د (مراد امیر احمد) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی وپزیشکی هەولێرو ئەنجومەنی کۆلێژ و ( دکتۆرە ذکری علی عزیز ) سەرۆکی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان ، پیرۆزبایی لە زانکۆمان وستاف و مامۆستاو فەرمانبەرانی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و بەشی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان دەکەین ، بەشێوەیەکی فەرمی بڕوانامەی باوەڕپێکراوی نێودەوڵەتی لەلایەن کۆمەڵەی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان (ISPO) وەرگرت کە دەستکەوتێکی زانستی گەورەیە لە سەرانسەری عێراق و ناوچەکە بۆ یەکەمین جارە ئەو بڕوانامەیە تۆمار دەکرێت ، دەخوازین بە پاڵپشتی هەموو لایەک بەردەوام بین لە بەدەست هێنانی پلەی بەرزی زانستی و هەوڵی پێشنەگ بدەین بۆخزمەتکردنی خاک و نیشتمان تا سوود بەقوتابیان بگەینێت .

شیاوی باسە بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر تاکە بەشە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان لە بواری دروستکردنی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

کۆبونەوەی ئەنجومەنی کۆلێژ بەڕێوەچوو

بەرواری ۱-٩-٢٠٢٤ بەسەرپەرشتی بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆلێژ بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن ئەنجامدرا ، لەم کۆبوونەوەیە چەندین تەوەر باسی لێوەکرا بەتایبەتی پابەند بوون بە دەوام و ڕێنماییە فەرمیەکانی زانکۆ و جێبەجێکردنیان بەشێوازێکی ڕێک و سەردەمیانە ، دواتر ئاڵوگۆڕی بیروڕاکان لەنێوان ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ گەنگەشە کرا سەرنج و تێبینیەکان خرانە ڕوو .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

پەیامی ڕاگری کۆلێژ بەبۆنەی دەست پێکردنی ساڵی نوێی خوێندن ٢٠٢٤-٢٠٢٥

بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان.

بەڕێزان و خۆشەویستان لە ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ – مامۆستاو فەرمانبەران و قوتابیان بەناوی خۆم و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندنتان ئاراستە دەکەم دەخوازم ساڵێکی پڕ دەستکەوتی زانستی بێت و دەست لەناو دەست وەکو (تیم گروپ )هەوڵی سەرخستنی پرۆسەکە بدەین لە خزمەت خاک و ووڵات دابین و زاڵبین بەسەر هەموو بەرزو نزمیەک کە لەکاری ڕۆژانە دێنە بەردەمان جوانترین نمونەی مرۆڤایەتی پێشکەش بکەین ، دووبارە پیرۆزەو سەرکەوتووبن .

پ ی د ( مراد امیر احمد )
ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر .