Daily Archives: September 5, 2024

بەشێکی نوێی زانستی کرایەوە ، سەرۆک بەش تێیدا دەستبەکاربوو

بەرواری ٥-٩-٢٠٢٤ لەڕێوڕەسمێکدا بەئامادەبوونی بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ و مامۆستا و فەرمانبەران ، بەڕێز( د ازا اسماعیل عبدی ) وەک سەرۆکی بەشی (تەکنیکی تیشک ) دەستبەکاربوو ، ڕاگری کۆلێژ پیرۆزبایی ئاراستەکرد ، هیوای سەرکەوتنی بۆخواست لەکارەکانی .

بەشی (تەکنیکی تیشک ) بەشێکی زانستی نوێیە بەنوسراوی (٣١١٨) ی١٤-٢-٢٠٢٤ و (٥٣٤٦) ی ١٢-٦-٢٠٢٤ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی فەرمانی داخستنی لە پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بۆدەرچوو ، گواستنەوەی بۆ کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر کە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی تەکنیکی دەبەخشێتە دەرچوانی .


هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی بڕوانامەی بەشداربووانی خولی ڕاهێنانی بەخشیوە

بەرواری ٤-٩-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ د ادریس محمد طاهر ) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەڕێز( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندرووستی و پزیشکی هەولێر ، لەهۆڵی (ECTS) بڕوانامەی بەشداربووانی خولی ڕاهێنانیان بەخشیوە ئەم خولەی لە بەرواری (٢٧ و ٢٨ – ٢٠٢٤ ) ئەنجامدرابوو لەکۆلێژەکەمان ، لەو ڕێورەسمە سەرۆکی زانکۆ پاڵپشتی خۆی دووپاتکردەوە بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک و هەمەهەنگیەک لەنێوان زانکۆو پەیمانگەکان کە ببێتە بەرزکردنەوەی ئاستی توانستی مامۆستا و فەرمانبەران .


هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.

بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی عیراق و ناچەوکە ، بەشی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان لە کۆلیژەکەمان بڕوانامەی باوەڕپێکراوی نێودەوڵەتی کۆمەڵەی (ISPO) وەرگرت

بەناوی بەڕێز پ ی د (مراد امیر احمد) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی وپزیشکی هەولێرو ئەنجومەنی کۆلێژ و ( دکتۆرە ذکری علی عزیز ) سەرۆکی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان ، پیرۆزبایی لە زانکۆمان وستاف و مامۆستاو فەرمانبەرانی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و بەشی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان دەکەین ، بەشێوەیەکی فەرمی بڕوانامەی باوەڕپێکراوی نێودەوڵەتی لەلایەن کۆمەڵەی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان (ISPO) وەرگرت کە دەستکەوتێکی زانستی گەورەیە لە سەرانسەری عێراق و ناوچەکە بۆ یەکەمین جارە ئەو بڕوانامەیە تۆمار دەکرێت ، دەخوازین بە پاڵپشتی هەموو لایەک بەردەوام بین لە بەدەست هێنانی پلەی بەرزی زانستی و هەوڵی پێشنەگ بدەین بۆخزمەتکردنی خاک و نیشتمان تا سوود بەقوتابیان بگەینێت .

شیاوی باسە بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر تاکە بەشە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان لە بواری دروستکردنی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

کۆبونەوەی ئەنجومەنی کۆلێژ بەڕێوەچوو

بەرواری ۱-٩-٢٠٢٤ بەسەرپەرشتی بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆلێژ بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن ئەنجامدرا ، لەم کۆبوونەوەیە چەندین تەوەر باسی لێوەکرا بەتایبەتی پابەند بوون بە دەوام و ڕێنماییە فەرمیەکانی زانکۆ و جێبەجێکردنیان بەشێوازێکی ڕێک و سەردەمیانە ، دواتر ئاڵوگۆڕی بیروڕاکان لەنێوان ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ گەنگەشە کرا سەرنج و تێبینیەکان خرانە ڕوو .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .