Daily Archives: August 25, 2024

.ئەنفال زامێکی قووڵ ئازارێکی نەبڕاوە

لە یادی ٤١ ساڵەی جینۆسایدی (٨٠٠٠) هەشت هەزار بارزانی ٣١/٧/١٩٨٣ چل و یەک ساڵ لەمەو بەر رژێمی ئەوسای عێراق لە کردەوەیەکی جەرگ بڕدا بە چەند قۆناغێک گشت ناوچەکانی کوردستانی بێ جیاوازیی خستە بەر شاڵاوێکی نەگریسی بەناو ئەنفال ، لەو بەروارە بارزانییەکان هەشت هەزار مێر منداڵ و گەنج و پیاو لە کۆمەڵگە زۆرملێکاندا بوونە قوربانی تاوانێکی دڕندانە و هەڵمەتێکی ڕەشبگیریی دەسەڵاتی بەعس ئیتر هەرگیز نەگەڕانەوە ،

نەک تەنیا بارزانییەکان بەڵکو کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستانی دابەش کرد ،
مرۆڤایەتی غەمبار بوو،

بەدڵێکی غەمبارەوە ئەم یادە دەکەینەوە

لەم یادەدا سڵاو دروود بۆ قوربانییانی ئەنفال و تەواوی شەهیدانی کوردستان دەنێرین سەری ڕێزو نەوازش لەبەردەم گیانی پاکیاندا دادەنوێنین ،
لەم یادەدا تاکە ڕێگایی گەیشتن بە ئامانجەکانی ئە و شەهیدانە یەکبوون و یەک رێزی و خۆشەویستی بۆ یەکترە .

پ ی د ( مراد امیر احمد)
ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر

سەردانی کردنی قوتابیانی زانکۆی مصر بۆ کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر.

بەرواری ٢٣/٧/٢٠٢٤ قوتابیانی زانکۆی قوتابیانی زانکۆی مصر کۆلیژی چارەسەری سروشتی سەردانی کۆلیژیان کرد بەمەبەستی مەشقی هاوینە. لەلایەن بەڕیزان پ ی د (مراد امیر احمد) ڕاگری کۆلیژ و بەڕێز دکتۆر (مهدی خالد) سەرۆکی بەشی چارەسەری سروشتی پێشوازیان لێکرا.


هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

ڕاگری کۆلێژ سەردانی سەنتەری بوژانەوەی جەستەیی کرد .

بەرواری٢٣-٧-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی وپزیشکی هەولێر بەیاوەری ( دکتۆرە ذکری عزیز ) سەرۆکی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان سەردانێکی مەیدانیان ئەنجامدا بۆ سەنتەری بوژانەوەی جەستەیی -هەولێر سەر بە رێکخراوی خاچی سووری نێونەتەوەیی، مەبەست لەسەردانەکە ئاشنابوون بەئیش و کارەکانی ئەم سەنتەرە کە تایبەتە بەخزمەتکردنی چارەخوازانی خاوەن پێداویستی تایبەتەکان ،
دواتر قوتابیانی بەشەکانی ( چارەسەری سرووشتی و – پەلی دەستکردو پاڵپشتەکانی ) کۆلێژیان بەسەر کردەوە مەشقی هاوینە و ڕاهێنان ئەنجام دەدەن لەم سەنتەرە .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .