بەرواری٢٣-٧-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی وپزیشکی هەولێر بەیاوەری ( دکتۆرە ذکری عزیز ) سەرۆکی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان سەردانێکی مەیدانیان ئەنجامدا بۆ سەنتەری بوژانەوەی جەستەیی -هەولێر سەر بە رێکخراوی خاچی سووری نێونەتەوەیی، مەبەست لەسەردانەکە ئاشنابوون بەئیش و کارەکانی ئەم سەنتەرە کە تایبەتە بەخزمەتکردنی چارەخوازانی خاوەن پێداویستی تایبەتەکان ،
دواتر قوتابیانی بەشەکانی ( چارەسەری سرووشتی و – پەلی دەستکردو پاڵپشتەکانی ) کۆلێژیان بەسەر کردەوە مەشقی هاوینە و ڕاهێنان ئەنجام دەدەن لەم سەنتەرە .
هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .








