Daily Archives: August 25, 2024

بەناوی ڕگرایەتی کۆلێژ – ئەنجومەنی کۆلێژ – مامۆستاو فەرمانبەران .

پیرۆزبایی لە بەڕێز ( نەورۆز اسماعیل حسن ) مامۆستا لەکۆلێژەکەمان دەکەین لەبەشی شیکاری نەخۆشیەکان بەبۆنەی بەدەست هێنانی بڕوانامەی ( دکتۆرا ) دەخوازین هەردەم سەرکەووتو بیت .

پ ی د ( مراد امیر احمد )
راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر .

ڕاگری کۆلێژ سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵای کرد .

بەرواری ٢٠٢٤/٨/٢٠ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لەلایەن بەرێز ( د محمد ) سەرۆکی بەشی دەزگای دڵنیایی جۆری پێشوازی لێکرا باس لە کردنەوەی بەشی تیشک کراو کە بەشێکی نوێیە بۆ ئەم ساڵ قوتابی لێ وەردەگیرێت و باس لە پلانی ئایندە کرا بۆ کردنەوەی چەندان بەشی زانستی تر بیرو ڕاکان بە تێرو تەسەلی گەنگەشە کرا.

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

ڕاگری کۆلێژ بەشداری لە ڕێوڕەسمێک کرد .

بەرواری ٥-٨-٢٠٢٤ بەڕێز (پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، بەشدار بوو لە ڕێوڕەسمێک لەسەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر تایبەت بوو بەو قوتابیانەی ووڵاتی عەرەبی مصر بۆ مەشقی هاوینە سەردانی بەشە جیاوازەکانی کۆلێژو پەیمانگەکانی سەر بەزانکۆیان کردبوو ، دواتر بڕوانامەی بەشدار بوو بەخشراییەوە و وێنەی یادگاری تۆمارکرا .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .