بەرواری ٢٢-٧-٢٠٢٤ لەژێر چاودێری ڕاگرایەتی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێربەئامادەبوونی ( پ ی د سەرسام خلیل ) ڕاگری پەیمانگەی کارگێڕی هەولێر و( پ ی د تیران جمیل پیرۆ ) ڕاگری پەیمانگەی پزیشکی هەولێر
وۆرک شۆپێکی زانستی لەژێر ناونیشانی ( مەشقی هاوینە ،ئامانج و بەرەوپێشخستنی ، ریفۆرم لەپرۆسەکە) بەڕێوە چوو سەرەتا ڕاگری کۆلێژ ( پ ی د مراد امیر احمد ) ووتەی بەخێر هاتنی پێشکەشی میوانان و مامۆستاو ئامادەبووان کرد
دواتر ( م احمد نەوزاد ) وەک ڕێکخەری وۆرک شۆپەکە قسەکەرانی بانگێشت کرد بۆ پێشکەشکردنی بابەت و تەوەرەکان و روونکردنەوەیەکی وورد لەسەریان کە بەڕێزان
.د. فەرهەنگ علی عوڵا یاریدەدەرى ڕاگر
.پ ی د. نجات جبار احمد سەرۆکی بەشی شیکاری نەخۆشییەکان
.د. مهدی خالید سەرۆکی بەشی چارەسەرى سروشتی
.دکتۆرە ذکری عزیز سەرۆکی بەشی پەلی دەستکرد و پالپشتییەکان
بیروڕاو تێبینی وگفتۆگۆی زانستی لەنێوان ئامادەبووان و پێشکەشکاران کرا سەرنج و پێشنیارەکان چێژ بەخش بوون ،
.لەکۆتایی خەڵاتی ڕێز لێنان لەلایەن ڕاگر بەخشرایەوە
هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان











































