Daily Archives: June 4, 2024

سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کاتی تاقیکردنەوەی کۆتایی ئاستەکان رادەگەیەنێت

سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

 

ئاگاداری بەشداربووانی خولەکانی سەنتەری زمان لە زانکۆ حکومیەکان دەکاتەوە کە تاقیکردنەوەی کۆتایی ئاستەکان لەو ڕێکەوتانەی خوارەوە ئەنجام دەدرێت:

1- ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 26/6/2024 بەشداربووانی ئاستەکانی Beginner و Advance تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.

2- ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 27/6/2024 بەشداربووانی ئاستی  Intermediate تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.

3- ڕۆژانی شەممە و یەک شەممە ڕێکەوتی 29 و 30 / 6/ 2024 بەشداربووانی ئاستی Elementary  تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.

دواتر ڕێنمایی تاقیکردنەوە و شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوە لەلایەن سەنتەرەکەمانەوە بڵاودەکرێتەوە.

تێبینی: ئەو بەشداربووانەی سەفەری حەجیان کردووە یان لە ڕۆژانی داهاتوو سەفەری حەج دەکەن پەیوەندی بە سەنتەرەکەمانەوە بکەن.

 

ب. سەنتەری زمان- زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

4ی 6ی 2024

ڕاگری کۆلێژ پێشوازی لە میوانان کرد .

بەرواری ٣-٦-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ پێشوازیان کرد لەبەڕێز ( پرۆڤیسۆردکتۆر کاوە شێروانی ) بەمەبەستی پیرۆزبایی سەردانی ڕاگری کۆلێژیان کرد، چەندین تەوەری زانستی باسی لێوەکرا دواتر کتێبێکی خۆی کردە دیاری و پێشکەشی ئامادەبووانی کرد .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

وۆرک شۆپێکی زانستی بەڕێوە چوو.

 لە بەرواری ۲ حوزەیران   ٢٠٢٤بەنوێنەرایەتی زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی  هەولێر پ.ی.د. نجات جبار احمد و پ.ی.د. هێمن کاکەخان بەشداریان کرد لە وۆرک شۆپی نێودەوڵەتی بە ناوونیشانی:
International Research Capacity Building Workshop
کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکخراوە و وە بە بەشداری کۆمەڵێک لە زانکۆ بەناوبانگەکانی جیهان ئەنجام دەدرێت .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.

ڕاگری کۆلێژ بەشداری لەڤیستیڤاڵێکی بەهارە کرد .

بەرواری ۲-٦-٢٠٢٤بەنوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆ (پ د ادریس محمد طاهر ) بەڕێزان ( پ ی د مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و ( پ ی د تیران جمیل پیرۆ) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر سەردانی زانکۆی هەولێری پزیشکی – کۆلێژی زانستە تەندروستیەکانیان کردو بەشداریان لە چوارەمین ڤیستڤاڵی بەهارە کرد کە چەندین چالاکی تەندروستی و فۆلکلۆری و هونەری و پاڵپشتی کردن لە (٥٠) پڕۆژەی لۆکاڵی لەخۆ گرتبوو کەتێدا بووە مایەیی خۆشحاڵی ئامادەبوو و بەشداربووان .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .