بەرواری ۲٩-٥-٢٠٢٤ بەئامادەبوونی بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) یاریدەری ڕاگر ( م فەرهەنگ علی عوڵا )
خولێکی تایبەت بە PCR بۆ چەند قوتابیەکی قۆناغی چواری شیکاری ، کە مەبەست لێی ئاسان دەستەبەر کردنی هەڵی کارە بۆ دەرچوانی کۆلیژەکەمان بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات ، کە بە هاوبەشی کۆلیژەکەمان و نەخۆشخانەی ژین ئینتەرناشنال بەڕێوەچوو ، ئەو جۆرە خولانە بەردەوامی دەبێت بە هاوکاری کۆمپانیاکان و نەخۆشخانە تایبەتەکان ، بۆ ئەوەی دەرچوانی کۆلیژەکەمان ئاشنابن بە بازاری کار و بەزووترین کات هەڵی کار دەستەبەر بکەن .
دواتر خەڵاتی ڕێز لێنان بەخشرا بەقوتابیانی بەشدار بوو .
هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .











