ڕێکخراوی خاچی سووری نێونەتەوەیی سیمینارێکی پێشکەشکرد.
بەرواری ١٥-٥-٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بەسەرپەرشتی ( د ذکری عزیز ) سەرۆکی بەشی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی سەردانی کۆلێژیان کرد و سیمینارێکیان پێشکەشکرد ، سەرەتا ڕاگری کۆلێژ ووتەی بەخێرهاتنی پێشکەشکرد ،دواتر( ئەڤین یاسین ) بەرپرسی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان و ووتە بێژی ڕێکخراوەکە باسی لە مێژوو و کاروو خزمەتەکانی ڕیکخراوەکە کرد و زانیاری بەخشییە قوتابیان و ئامادەبووانی سیمینار ەکە .
هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.



















