قوتابیان نیوەڕۆ خوانێکیان ڕێکخست.
لەژێر چاودێری ڕاگرایەتی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر.
بەرواری ١٢-٥-٢٠٢٤ قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان نیوەڕۆ خوانێکیان ڕێکخست بەبۆنەی دوا قۆناغییان و کۆتا ساڵی خوێندن ،
بەم بۆنەیەوە سەرۆک بەش و مامۆستایانی بەشداریان کرد و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن ،
نوێنەری قۆناغی چوارەم بەناوی قوتابیان سوپاسگوزاری ڕاگرایەتی و مامۆستایانیان کرد لەپاڵ ئەرک و ماندووبونیان.
هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان


