ڕاگری کۆلێژ بەشداری لە کۆنفرانسی (بینایی چاو ٢٠٢٤ ) کرد .
بەرواری ۱۷-٥-۲۰۲٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر لە هۆتێل ڕۆتانا وەک مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە توێژینەوەیەک بەشداری لە کۆنفرانسی ساڵانە کرد بۆ بینایی چاو ، لەم کۆنفرانسە پسپۆڕانی چاو لەسەر ئاستی عێراق بەشداریان تێدا کرد .
هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.





