بەرواری ٢٠٢٤/٤/٢٤ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد) یاریدەدەری ڕاگر ( م فەرهەنگ علی عوڵا) بەشێک لە مامۆستا و فەرمانبەران کۆتایی بە خولێکی تۆپی سەرمێزو شەتڕەنج هات.
خولەکە لەلایەن (شۆپان سەردار ) وەک بەرپرسی وەرزشی و سەرپەرشتیار بەڕێوەچوو.
ئەنجامی یارییەکان بەم شێوەیە بوو .
١/ خولی تێنسی کوڕان
(صهيب رسول) قوتابی قۆناغی سێیەم لەبەشی چارەسەری سروشتی توانی پلەی یەکەم بەدەست بێنێ لەبەرامبەر (صهيب ئازاد) لەهەمان بەش و قۆناغ .
خولی تێنسی کچان.
قوتابی (بنار اسماعیل )قوتابی قۆناغی سێیەمی شیکاری نەخۆشیەکان توانی پلەی یەکەم بەدەست بێنی .
لە خولی شەتڕەنج.
(ئومێد بیلال ) قوتابی خوێندنی باڵا توانی پلەی یەکەم بەدەست بێنی بەسەر ( زیاد ادریس ) قوتابی قۆناغی سێیەمی چارەسەری سروشتی.
دواتر خەڵات بەسەر براوەی یاریەکان بەڕیزبەند دابەشکرا .
ساڵانە هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان چەندین خولی جۆراوجۆر بەڕێوە دەبات بۆ ئەوەی کەشێکی ئارام فەراهەم بکات بۆ قوتابیان و بەشدار بووان لەسەر ئاستی کۆلێژ و زانکۆکان .
هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان




























