گوتارشیكاریی بازاڕسازی لە سۆشیال میدیای كوردی لە سەردەمی كۆرۆنادا

  • هیوا جواد تەها
  • [email protected]
  • 0750 495 6330
  • ماستەرنامەی هیوا جواد تەها 2023
  • پوختەی توێژینەوەكە

     ئەم توێژینەوەیە هەوڵێكی زانستییە بۆ زانینی سرووشتى گوتاری بازاڕسازیى كۆمپانیاكانى گه‌یاندنى خێرا لە سۆشیال میدیا له ‌سه‌رده‌مى كۆرۆنادا، لەگەڵ دیاریكردنی پەیوەندی نێوان گوتاری بازاڕسازیی كۆمپانیاكانى گه‌یاندنى خێرا و سرووشتى ئامرازه‌كانى سۆشیال میدیا لە سەردەمی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستاندا. لەم توێژینەوەیەدا میتۆدی رووپێوی به‌كارهێنراوە ‌و توێژەر پشتی بە رێگای شیكردنه‌وه‌ى ناوه‌ڕۆك به‌ستووه، سوودیشی لە تیۆری گوتارشیكاری وەرگرتووە بۆ شیكردنەوەی گوتاری بازاڕسازی هەردوو كۆمپانیای گەیاندنی خێرا (دلیڤەری)ـی (تەڵەبات و لەزوو) لە سەردەمی كۆرۆنادا. كۆمەڵگەی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە هەموو سۆشیال میدیای ئەو كۆمپانیایانەی لە بواری گەیاندنی خێرا كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن، نموونەی توێژینەوەكەش پێكدێت لە سۆشیال میدیای كۆمپانیاكانی (تەڵەبات و لەزوو)، كە ئۆفیسیان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانی عێراقە، توێژینەوەكە بەو دەرئەنجامە گەیشتووە، كە گرنگترین ئەو بابەتانەی لە گوتاری بازاڕسازی سۆشیال میدیای كۆمپانیاكانی (تەڵەبات و لەزوو) لە هەردوو پلاتفۆڕمی فەیسبووك و ئینستاگرام لە سەردەمی كۆرۆنادا تیشكیان خراوەتە سەر بریتیین لە ناساندنی خزمەتگوزاری كۆمپانیاكان و پەیامی رۆشنبیركردنی جەماوەر، هەروەها گوتاری بازاڕسازیی هەردوو كۆمپانیاش زیاتر كاركردن بووە لەسەر وروژاندنی هەست و سۆزی وەرگر لەپێناو باوەڕپێهێنان و دروستكردنی كاریگەری لەسەریان بە ئامانجی بەدەستهێنانی قازانجی زیاتر.

     

    وشە سەرەكییەكان: گوتار، گوتارشیكاریی، بازاڕسازی، سۆشیال میدیا و كۆرۆنا.

  • Erbil Technical Administrative College
  • media- بەشی تەكنیكی میدیا
  • میدیا

Leave a Reply

Your email address will not be published.

You may use these <abbr title="HyperText Markup Language">HTML</abbr> tags and attributes: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>

*