- محمد عمر صالح علی
- [email protected]
- 0750 462 5686
- ماستەر(محمد عمر صالح)-9f3cab7f
-
پوختەی توێژینەوە
ئەم تۆیژینەوەیە هەوڵێکی زانستییە به ئامانجی زانینی ڕادەی پابەندبوونی كهناڵه ئاسمانییه کوردییهكان بە بنەما و پێوەرە هونەرییەکانی وێنەگرتنی تەلەڤزیۆنی، ئهم توێژینهوهیه توێژینهوهیهكی وەسفیە، كه میتۆدی شیکردنەوەی ناوەرۆكی تێدا بهكارهاتووه. كۆمەڵگەى توێژینەوەكە بریتیە له ڕاپۆرتە هەواڵی كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكان، نموونەی توێژینەوەكە بریتییە لە ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی هەردوو کەناڵى (NRT) و(K24).
كێشهی ئهم توێژینهوهیه بریتییه له زانینی ڕهچاوكردنی پێوەرە هونەرییەکانی وێنەگرتنی تهلهڤزیۆنی لە ڕاپۆرتە هەواڵدا. گرنگی ئهم تویژینەوە لەوەدایە كه وێڕاى گونجاندنی لەگەڵ ناوەڕۆکى ڕاپۆرتە هەواڵییهكاندا، هاوکاری میدیاکاران دهكات بۆ زیاتر تێگەیشتن لە چۆنیەتی وێنەگرتن و بەکارهێنانی وێنەی ڤیدیۆیی. هاوکات گرنگیدانى زیاتر بە گۆشەکانی وێنەگرتن لەساتی ئامادەکردنی ڕاپۆرت، یاخود هەر بەرنامەیهکی تهلهڤزیۆنى؛ بەشێوهیهک كه لەگەڵ تێکستی هاوپێچی ڤیدیۆکە بگونجێت و یەکتر بگرێتەوە. گرنگترین ئامانجهكانی توێژینهوهكه بریتیه له زانینى ئاستى بەکارهێنان و گونجاوی (گرتە) و (جوڵە) و (گۆشە)کانى کامێرا لە ڕاپۆڕتە هەواڵییەکاندا. دیاریكردنى ڕادەی پابەندبوونی كهناڵه ئاسمانییه کوردییەکان بە پێوەرە هونەرییەكانی وێنەگرتنی تەلەڤزیۆنی لەراپۆرتە هەواڵییەکاندا، بۆ شیكردنەوەی ناوەڕۆکى توێژەر (183) ڕاپۆرتهههواڵ له ههردوو کەناڵی NRT و کوردستان 24 به نموونە، له ڕێكهوتی 1-3-2022 تاکو 31-3-2022، كه توێژهر وهكو نموونهی شیكردنەوەی ناوەڕۆک وهریگرتووه.
ئەم توێژینەوەیە گەیشتۆتە کۆمەڵێک دەرئەنجام لەوانە: كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكان تاڕادەیەكی زۆر لەکاتى ئامادەكردنی ڕاپۆرتە هەواڵییەكاندا پابەند نەبوونە بەو پێوەرە هونەرییانهی كه پێویسته لهكاتی وێنەگرتنی تەلەڤزیۆنیدا ڕهچاو بكرێن، گرتەی دەستپێک دیارترین ئەو هەڵانهن لە وێنەگرتنی ڕاپۆرتە هەواڵییەكانی كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكاندا بەرچاودەكەوێت كه پشتیان بەستووە بە گرتەی(MEDIUM SHOTS) لەجیاتی(LONG SHOTS). هاوکات زۆربەی ڕاپۆرتە هەواڵی كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكان پابەندنەبوونە بە كاتی ستانداردی ڕاپۆرتە هەواڵ كە بریتییە لە ماوهی (کەمتر لە 2:30 خولەک).
كلیلە وشەكان: پێوەرە هونەریەکان، وێنەگرتنی تەلەڤزیۆنی،راپۆرتە هەواڵ.
Abstract
This thesis entitled (Technical Standards for Television Filming in News Reports (NRT and K24 channels) as research models is a scientific effort, it is searching for the extent of the commitment of the Kurdish satellite channels to the technical and scientific foundations and standards.
This research, relied on the descriptive approach, using content analysis, and the research community included the news report of the Kurdish satellite channels, the sample of the community is the news reports of the (NRT) and (K24) satellite channels, and the research problem lies in knowing the consideration of the technical frameworks of television photography in the news report. In addition, the importance of this research is to increase the knowledge of journalists about understanding how television photography, and its relevance to the content of news reports; As well as paying attention to shooting angles when preparing the report or any television program; In line with the text attached to the video.
This and the research reached a number of results, and perhaps the most prominent of them are The Kurdish satellite channels have not adhered to the technical standards of television photography, and the most prominent of those errors that resurface in the Kurdish channels. It lies in the opening clips, which the channels relied on (medium shots), instead of (long shots). In addition, the majority of news reports in Kurdish channels did not adhere to the time limit specified for the reports, which is less than (2:30 minutes).
Keywords: technical standards, television photography, news reports.
- Erbil Technical Administrative College
- بەشی تەکنیکی میدیا
- راگەیاندن (میدیا) Media