Author Archives: srwa mustafa

چالاکی قوتابیانی بەشی پەرستاری (بەیانیان)ی پەیمانگا

لەڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣ قوتابیانی بەشی پەرستاری (بەیانیان)ی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێرچالاکیەکیان لە قوتابخانەی رۆژی بنەرەتی تێکەڵاو ئەنجامدا کە پێکهاتبوو لە پێشکەشکردنی سیمینارێک و فێرکردنی قوتابیان لەچۆنیەتی خۆپاراستن لەنەخۆشیەکان و پێدانی چەندین رێنمایی تەندروستی

چاڵاکیەک دژی توندوتیژی ئافرەتان

ڕۆژانی: ٢٠٢٢⁄١٢⁄٦،٥،٤ چاڵاکیەک دژی توندوتیژی ئافرەتان لە پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر بە ھاوکاری پەیمانگای ئامێزی خێزان بۆ کێشە کۆمەلاتیەکان ئەنجام درا. چاڵاکیەکی سێ ڕۆژەی بەناوی ھەڵمەتی بەرەنگاربوونەی توندوتیژی دژی ئافرەتان ئەنجام دا. لەم سێ ڕۆژەدا کۆمەڵێک بابەتی گرنگی تایبەت بە توندوتیژی دژی ئافرەتان باس کرا. لە کۆتایی دا بەڕێز پ.ی. اومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگا زۆر سوپاسی ئامادەبووان و پەیمانگای ئامێزی کرد

سەردانی سەرۆکی زانکۆ

ئەمڕۆ ڕیکەوتی: ٢٠٢٢⁄١٢⁄١٢ بەڕێز ( پ.د.ادریس محمد طاهر) ھەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆڵیتکنیکی ھەولێر. سەردانی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێریان کرد. بە یاوەری بەڕێز ( پ.ی. اومێد ارشد حوێزی) ڕاگری پەیمانگا ھۆڵەکانی تاقیکردنەوە و تاقیگەی بەشە زانستیەکانی پەیمانگای بەسەر کردەوە.

                                        ڕاگەیاندندنی
                         پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر
                                        ٢٠٢٢⁄١٢⁄١٢