پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر یەکەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی ڕێکخست

پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر یەکەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی ڕێکخست
رۆژی شەممە 20ی نیسانی 2024، پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر یەکەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی بەهاوبەشی لەگەڵ پۆرتڤلکۆلیجی ئەمریکی لە کالیفۆرنیا و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزای مێرگەسۆر لەژێر ناونیشانی “وانەوتنەوە و تەکنەلۆژیا لە سەدەی بیست و یەکدا، دەرفەت و ئاستەنگەکان” بەرێوەچوو.
لە سیمپۆزیۆمەکەدا کە هەریەکە لە پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، د. کارزان کەریم خواڕەحم نوێنەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د. ئەمیر چالی نوێنەر و راوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و غەفوور مەلا سوار قائیمقامی قەزای مێرگەسۆر و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و مامۆستایان و قوتابییانی زانکۆ ئامادەبوون.
دوای دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان وتاری بەخێرهێنان لە لایەن د. طالب محمەد شەریف راگری پەیمانگە پێشکەشکرا پاشان دەستکرا بە پێشکەشکردنی بەرنامەی سیمپۆزیۆمەکە، و تیایدا گفتوگۆ کرا لەبارەی پەرەسەندنی ڕۆڵی تەکنەلۆژیا لە پەروەردەدا، لەگەڵ دەستنیشانکردنی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی پەروەردەکاران دەبنەوە. هەروەها خستنەڕووی ئەو دەرفەتانەی کە تەکنەلۆژیا فەراهەمی کردوون بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی وانەوتنەوە و ئەزموونی فێربوون لە سەردەمی مۆدێرندا، کە هەموو ئەوانەی سەرەوە لە دوو تەوەردا باسکرا ئەوانیش:
یەکەم/ پەرەپێدانی توانای مامۆستاکانمان و گونجاندنی لە پڕۆسەی وانەوتنەوە لە سەدەی بیست و یەکدا.
دووەم/ ڕووبەڕوبوونەوەی ئاستەنگەکانی وانەوتنەوە لە قۆناغی تەکنەلۆژیادا، گۆڕینیان بۆ دەرفەت.
لە کۆتایی مەراسیمەکە سوپاس و پێزانین بەسەر بەڕێوەبەری پانێلەکان و پانێلیستەکان.
هەر لە مەراسیمەکەدا بروانامە بەخشرایە 11 قوتابی پەیمانگەکەمان، کە لە ماوەی رابردوودا بۆماوەی 8 هەفتە لەگەڵ قوتابیانی زانکۆیەکانی ئوردن و ئەمریکا بە یەک تیم و بە شێوەیی ئۆنلاین بە سەرپەرشتی رێکخراوی (IREX)ی نێودەوڵەتی کاریان کردووە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەو ئاڵەنگارییەکانی هەنوکەیەکانی جیهان کە ئەمەش لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندیە ئەکادیمیەکانی پەیمانگەکەمانە لە ئاستی نێودەوڵەتی دابەشکرا.