رۆژی چوارشەممە 6ی دیسەمبەری 2023، پ.ی.د. نەجیب تۆرما بتۆ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لەدووەمین کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای هەڵسورێنەری پڕۆژەی ESDEHARAK کرد.
مەبەست لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە هەڵسەنگاندنی کار و چالاکییەکانی پڕۆژە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو وە دانانی پلانی چالاکیەکان بۆ شەش مانگی داهاتوو بوو.
ئەم پڕۆژەیە گرنگی بە راهێنان و بەرزکردنەوەی کارامەیی ستافی زانکۆکان دەدات بۆ سەنتەرەکانی گەشەپێدان بۆ کار و بواری کشتوکاڵی. کە لەلایەن ڕێکخراوی (Cowater)ی کەنەدی جێبەجێ دەکرێت بە هاوبەشی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردە و کشتوکاڵ و کاروکاروباری کۆمەڵایەتی هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدرال.


پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە میانی سەردانی فەرمی لەگەڵ شاندێکی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ بەریتانیا کە پێکهاتووە لە ژمارەیەک راوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی و سەرۆکی زانکۆکانی سەڵاحەددین و سلێمانی و دهۆک و گەرمیان، سەردانی زانکۆی Loughboroughی کرد.
لە سیمینارێکدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر تیشکی خستەسەر مێژوو و پێکهاتەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و داتا و پڕۆگرامەکانی خوێندن لە زانکۆ، هەروەها پڕۆگرام و بەرنامەکانی خوێندنی باڵا و ژمارەی قوتابیانی خوێندنی باڵا لە دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرای لە زانکۆماندا خستەڕوو.
دواتر پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، باسی لە پێداویستییەکانی ئەو بەشە زانستیانە کرد کە تازەن لە زانکۆماندا و وەک پێویستی بازاڕی کار کراونەتەوە و پێویستیان بە پالپشتی زیاترە.
پاشان دیاری و لۆگۆی زانکۆی Loughborough پێشکەش بە سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرا و لای خۆیەوە پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی لۆگۆ و دیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری پێشکەش بە سەرۆکی زانکۆی Loughborough کرد.
لە کۆتاییدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و شاندی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆلیژ و بەش و تاقیگەکانی زانکۆی Loughborough یان بەسەرکردەوە.







پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەگەڵ شاندێکی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە لە ژمارەیەک راوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی و سەرۆکی زانکۆکانی سەڵاحەددین و سلێمانی و دهۆک و گەرمیان لە میانی سەردانێکی فەرمیدا بۆ بەریتانیا سەردانی زانکۆی نۆتینگهامی کرد.
شاندەکە کە دوێنێ یەکشەممە 3ی کانوونی یەکەمی 2023لەسەر بانگهێشتی British Council بەمەبەستی هاوبەشی و هەماهەنگیی نێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی بەریتانیا گەیشتە بەریتانیا، ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ زانکۆی نۆتینگهامی کرد و بەشداریی لە چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکدا کرد.
لە میانی دیدارەکاندا پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی تیشکی خستە سەر پێکهاتەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ئەو بەشە زانستیانەی کە زانکۆمان پێویستییان بە هاوکاری و پشتیوانی زیاتر هەیە بەتایبەتی ئەو بەشانەی کە نوێن و لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و ناوچەکەشدا دەگمەنن.
هاوکات تیشک خرایە سەر بە نێودەوڵەتیکردنی زانکۆ و بەشدارییکردن و هاوبەشیکردنی زانکۆمان لە بوارەکانی توێژینەوە و ئاڵوگۆڕی مامۆستایان و قوتابیان و پێداچوونەوە بە پڕۆگرامەکانی خوێندن و هاوکاری بۆ پێگەیاندنی مامۆستا لەو بوارانەی کە زانکۆمان پێویستی پێی هەیە.
دواتر سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەگەڵ ئەمینداری گشتیی زانکۆی نۆتینگهام دیاری و لۆگۆی زانکۆیان پێشکەش بەیەکتر کرد.





