سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی رۆشنبیری بەریتانی لە عێراق دەکات

رۆژی سێ شەمە 22ی نۆڤەمبەری 2023، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی کرد لە شاندێکی (British Council) ئەنجومەنی رۆشنبیری بەریتانیا لە عێراق، کە پێکهاتبون لە بەڕێز عەممار تاریق بەرپرسی بەشی خوێندن و نوێنەری بەشی تاقیکردنەوەکانی زمانی ئینگلیزی و بەرێز نەشوان هەر لە بەشی خوێندن.

لە دیدارێکدا کە د.رەنج سیروان بەرێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆمان ئامادەیبوو، گفتوگۆکرا دەربارەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی زانکۆمان لەگەڵ زانکۆکانی وڵاتی بەریتانیا لەڕێگای ئەو ئەنجومەنەکەوە کە پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ زانکۆ بەریتانیەکان هەیە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا پێشنیارکرا کە (British Council) لە ڕێگای خۆیەوە پاڵپشتی دارایی پێشکەش بکات بۆ فراوانکردن و بەهێزکردنی پەیوەندییە ئەکادیمییەکان.

هەر لەو کۆبونەوەیەدا باسی شێوازی تاقیکردنەوەکانی زمانی ئینگلیزی کرا، داواکرا کە سەنتەری زمانی زانکۆمان بکرێتە سەنتەرێکی تاقیکردنەوەکانی IELTS.