Daily Archives: تشرینی دووه‌م 8, 2023

بە ئامادەبونی بەرێز( د.طالب محمد شریف عمر) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێگەسۆر و سەرجەم ئەندامانی بەرێزی ئەنجومەنی پەیمانگە کۆبونەوەی ئاسایی ژمارە ٢ بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بەرێوەچوو

لە کۆبونەوەکەدا، دوای گفتۆگۆکردن لەسەر چەند بابەتێکی زانستی و کارگێری و پێشخستنی تواناکان و ژێرخانی

ئەمرۆ چوارشممە ٨/١١/٢٠٢٣ بە ئامادەبونی بەرێز( د.طالب محمد شریف عمر) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێگەسۆر و سەرجەم ئەندامانی بەرێزی ئەنجومەنی پەیمانگە کۆبونەوەی ئاسایی ژمارە ٢ بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بەرێوەچوو.

لە کۆبونەوەکەدا، دوای گفتۆگۆکردن لەسەر چەند بابەتێکی زانستی و کارگێری و پێشخستنی تواناکان و ژێرخانی پەیمانگە,
بڕیاری پێویست دران کە خزمەت بە قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەران و کۆمەلگەش بەگشتی دەکات.
هەروەها بریاری حەفتەی (پەیپەرلێسدرا ) کە تیادا حەفتەیک کارەکارگێری و زانستییەکانی پەیمانگە بە هەرسێ سیستەم و سوود وەرگرتن لە سەدا سەد لە تەکنەلۆجیا ئەنجام دەدرێت و هیچ تێنوسێک بەکارنایەت لە ناوحەرەمی پەیمانگە کەئەمەش دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی تێچووی دارایی پەیمانگەو پاکراگرتنی ژینگە و راچاوکردنی باری دارایی حکومەت بەگشتی.
.

راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر#

خولێکی فریاگوزاری و بەرگری شارستانی لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو

خولێکی فریاگوزاری و بەرگری شارستانی لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو

رۆژی دووشەممە 6ی نۆڤەمبەری 2023، پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی مێرگەسۆر خولێکی فریاگوزاری و بەرگری شارستانی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابییان بەڕێوەبرد.

خولەکە بە سەرپەرشتی بەرێوەبەری بنکەی بەرگری شارستانی مێرگەسۆر بەرێز رائید معتاج علی حمۆ، و کارمەندانی بەڕێوبەرایەتییەکە لەناو کەمپسی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو کە تیایدا یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگە، سەرۆکی بەشە زانستییەکان و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان ئامادەیبوون.

شیاوی باسە لە خولەکەدا ڕێنمایی پێویست بۆ کاتی روودانی رووداوی نەخوازراو بە ﻗﻮﺗﺎﺑﯿﺎن و فەرمانبەران و ﻣﺎﻣﯚﺳﺘﺎﯾﺎن درا، کە خۆی لە ﻓﺮﯾﺎﮔﻮزاری سەرەﺗﺎﯾﯽ و ﭼﯚنیەﺗﯽ ﺧﯚ ﭘﺎراﺳﺘﻦ لێیان، هەروەها ﭼﯚنییەﺗﯽ رووبەڕووبوونەوە و ﮐﯚﻧﺘڕۆل ﮐﺮدﻧﯽ ڕووداوەﮐﺎن بەﮔﺸﺘﯽ باسکرا و بەشداربووان و سەرپەرشتیارانی خول تاقیکردنەوەیەکیان ئەنجامدا و بە شێوەیەکی پراکتیکی ئاگرێکیان کۆنترۆڵ کرد.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر#