Monthly Archives: شوبات 2023

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە بەرێوبەری راهێنانی پیشەیی هەولێر دەکات

رۆژی دووشەممە رێکەوتی 13ـی شوباتی 2023 سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس محمد تاهیر هەرکی پێشوازی لە مامۆستا دلاوەر بەڕێوەبەری ڕاهێنانی پیشەیی هەولێر و شاندی یاوەری کرد.


لە دیدارێکدا کە هەریەک لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و بەڕێوبەری سەنتەری گەشەپێدانی کار لە زانکۆمان ئامادەیبوون، گفتوگۆکرا دەربارەی پتەوکردنی پەیوەندیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو لەگەڵ سەنتەری گەشەپێدانی کاری زانکۆکەمان و کردنەوەی خولی پەرەپێدانی پیشەیی بۆ دەرچوانی زانکۆمان و ئاشناکردنی قوتابیانمان بە (یاسای خانەنشین و یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی).


هەر لەو دیدارەدا بڕیاردرا لە کۆبونەوەی داهاتووی نێوان زانکۆ و بەڕێوبەرایەتی راهێنانی پیشەیی هەولێر یاداشتی لەیەکگەیشتن واژوو بکرێت لە نێوان هەردوو لا بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری پێکەوەیی بۆ زیاتر هاوکاریکردنی دەرچووانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.

تاقیکردنەوەکانی سیمستەری یەکەم / خولی دووەم بەیانیان دەستی پێکرد

ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٢/١١ ، بەڕێز ( م.پاکستان محەمەدامین یوسف ) ڕاگری کۆلێژ و (م.ئازاد حسین امین ) سەرۆکی لێژنەی ئەزموونەکان ، هەڵسان بە بەسەرکردنەوە و چاودێریکردنی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە و ڕوونکردنەوەی شێوازی تاقیکردنەوەکان بۆ قوتابیانی گشت بەشەکانی کۆلێژەکەمان.

راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و ستافی بەشی ئەندازیاری تەکنەلۆجیای ئۆتۆمبێل سەردانی کۆمپانیای تویۆتای عیراقیان کرد

ڕۆژی یەکشەمە رێکەوتی ۲٠۲۳/۲/٥ بەڕێز ( پ.ی.د بۆتان مجید ئاسنگەر ) راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی بەشی ئەندازیاری تەکنەلۆجیای ئۆتۆمبێل و ستافی بەشەکە سەردانی کۆمپانیای تویۆتا ی عیراقیان کرد بە مەبەستی زیاتر ئاشنا بوون لە پێناو پێشخستنی بەشی ئەندازیاری تەکنەلۆجیای ئۆتۆمبیل لە کۆلیژمان

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە سمینارێکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کرد

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و بەرێوەبەری سەنتەری توێژینەوە و بەرێوەبەری هەردوو سەنتەری زمان و سەنتەری پێداگۆجی، بەشداربوون لە سمیناری مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بە ناونیشانی ( هەڵمەتی جیهانیی بۆ پەروەردەیەکی یەکسان و دادپەروەر).

سمینارەکە کە رۆژی دووشەممە 6ـی شوباتی 2023 لە بارەگای یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەڕێوەچوو، لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانی بۆ فێربووندا بوو کە رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ پەروەردە پێی هەڵدەستێت.

لەو سمینارەدا گفتووگۆ لەسەر ئەو لایەنانە کرا کە پێویستە کاری لەسەر بکرێت لەو هەڵمەتەدا بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی بە چۆنییەتی ئامادەکردنی مامۆستا و چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، هەروەها باس لە کێشە و گیروگرفتەکانی بەردەم پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان کرا.

باسکردن لە چۆنییەتی هاوکاربوونی کەرتی تایبەت لە پرۆسەی پەروەردە، هەروەها بژێوی مامۆستا لە قوتابخانەکان و کەرەستەکانی خوێندن تەوەرێکی دیکەی سمینارەکە بوو.

بە شێوەیەکی گشتی لە سمینارەکەدا باس لە هەموو ئەو فاکتەرانە کرا کە پەیوەستن بە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن.