Daily Archives: شوبات 17, 2023

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە نوێنەری زانکۆی تەکساس ستێت ئاڕلینگتۆن دەکات

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 16ـی شوباتی 2023 سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس محمد تاهیر هەرکی پێشوازی کرد لە پ.ی.د. رعد عزام مامۆستا لە زانکۆی تکساس ستێت ئاڕلینگتۆن لە پسپۆری ئەندازیاری شارستانی – بیناکاری.

سەردانی بەرێزیان بۆ هەرێمی کوردستان و شاری هەولێر بەشداریکردن بوو وەک قسەکەری یەکەم، لە کۆنفرانسی هاوبەشی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی (نۆهەمین کۆنفرانسی زانستی ئەندازیاری لە بوارەکانی ئەندازیاری شارستانی ئەندازیاری کۆمپیوتەر).

لە دیدارێکدا کە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی ئامادەیبوو گفتوگۆکرا دەربارەی دروست کردنی کەناڵێک لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تێکساس ستێت ئاڕلینگتۆن بۆ هاوکاری و هەماهەنگی زانستی و ڕۆشنبیری.

هەر لە دیدارەکەدا بڕیاردرا بە ئامادەکاری بۆ واژۆکردنی یاداشتی لێکگەیشتن لە نێوان هەردوو زانکۆ بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لە بواری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەرەپێدانی زانستی بەتایبەتی لە بواری پسپۆری پەرستاری و کارگێری کار ، وە هەروەها ئاڵوگۆری ئەکادیمی و کەلتوری.