Monthly Archives: شوبات 2023

لە پەیمانگاکەمان، وۆڕکشۆپێکی دوو ڕۆژە ئەنجامدرا

بەسەرپەرشتی بەڕێز ڕاگری پەیمانگا لە ڕۆژانی(٢٩-٣٠/١/٢٠٢٣) بەشی تەکنەلۆجیایی نەوت /کارپێکردن و کۆنتڕۆڵ لەپەیمانگاکەمان هەستان بە ئەنجامدانی وۆرک شۆپێکی دوو ڕۆژە لەناو پەیمانگا بە ناونیشانی (گرنگی بەشی تەکنەلۆجیایی نەوت /کارپێکردن و کۆنتڕۆڵ لە بازاری کاردا) .

شایانی باسە لەماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا  پێنچ سمیناری جیاوازو گرنگ پێشکەشکران لەلایەن هەریەک لە مامۆستایان:

د.ڕوشن عثمان علی

د. کۆچەر خسرۆ

د.بەرهەم عبداللە

م. کاروان ابوبکر

م. ڕەوەند دڵشاد

هەر یەکەیان بە ناونیشانی جیاواز بەشداربون. لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژە دا بەتەواوی تیشک خرایە سەر گرنگی بەشەکە لە بازاڕی کاردا وە بەشداری کردنی خوێندکارانی دەرچوی بەشەکەیان کە لە  ئێستا لە کۆمپانیا حوکمی و اهلیەکان خاوەن کاری خۆیانن و لەبواری خۆیاندا کار دەکەن وە شیکردنەوەی سودی بەشەکە بۆ داهاتوی خوێندکاران و شانسی دۆزینەوەی هەڵی کاریان لەڕێگای ئەوانەوە . شایانی باسە هەر لەو وۆرک شۆپەدا لەلایەن خوێندکارێکی دەرچوی بەشەکەوە کە لە ئیستا پلەی بەڕێوەری هەیە لە کۆمپانیا هەلی کار ڕاگەیەندرا بۆ چەند خوێندکارێک دەرچوی ئەو بەشەن کە بتوانن لەبواری خۆیاندا کاربکەن. لەکۆتاییدا بڕوانامەی ڕێزلێنان لەلایەن ڕاگری پەیمانگا پێشکەش بە پێشکەش کارانی وۆرک شۆپەکە کرا.

سەردانی سەرۆکی زانکۆ

ئەمڕۆ ڕیکەوتی: ٢٠٢٢⁄١٢⁄١٢ بەڕێز ( پ.د.ادریس محمد طاهر) ھەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆڵیتکنیکی ھەولێر. سەردانی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێریان کرد. بە یاوەری بەڕێز ( پ.ی. اومێد ارشد حوێزی) ڕاگری پەیمانگا ھۆڵەکانی تاقیکردنەوە و تاقیگەی بەشە زانستیەکانی پەیمانگای بەسەر کردەوە.

                                        ڕاگەیاندندنی
                         پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر
                                        ٢٠٢٢⁄١٢⁄١٢

خولی راهێنان لە تاقیگەی سێنسەرات بەشی ئەندازیاری تەکنەلۆجیای ئۆتۆماتیکی پیشەسازی

بە سەرپەرشتی بەڕێز ( پ.ی د بۆتان مجید ئاسنگەر ) ڕاگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر خولی راهێنان لە تاقیگەی سێنسەرات بەشی ئەندازیاری تەکنەلۆجیای ئۆتۆماتیکی پیشەسازی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر بەرێوەچوو، بە ئامادەبوونی م برزۆ عزیز قادر سەرۆکی بەش، مامۆستایانی خول م حسین علی ابراهیم و م .حربی وسو قادر

وەزیری خوێندنی باڵا پێشوازی لە هاوبەشانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە پرۆژەی (کامپڵەس) دەکات

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 1ـی شوباتی 2023 د.ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە هاوبەشانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە پرۆژەی (کامپڵەس) کە پێکهاتبوون لە حەوت دامودەزگای نێودەوڵەتیی لە وڵاتانی فەرەنسا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، ئیتاڵیا و یۆنان.

لە دیدارێکدا کە ژمارەیەک لە راوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت هەروەها هەریەک لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، بەڕێوبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و بەرپرس و راهێنەرانی پرۆژەکە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئامادەیبوون، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان بەخێرهاتنی شاندی هاوبەشانی ئەورووپی لە پرۆژەی کامپڵەس کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە کارکردنی هاوبەشی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و دامەزراوە ئەورووپییەکان، هەروەها سوپاسی هاوبەشانی کرد کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریان دەستنیشان کردووە بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی کامپڵەس، هەروەها ئامادەیی وەزارەتەکەی نیشاندا بۆ هەر کارێکی پێکەوەیی بۆ زیاتر خزمەتکردنی گەنجان و قوتابیانی کوردستان و پەنابەرانی کەمپەکان.

جێی باسە ساڵی رابردوو، شەش مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشدارییان لە خولێکی تایبەت لە وڵاتی ئیتاڵیادا کرد بەمەبەستی بوون بە راهێنەر لەم سەردانەی شاندە ئەرووپییەکە بڕوانامەی راهێنەرییان پێ دەبەخشرێت.

ئەم پرۆژەیە بە کۆمەکی دارایی یەکێتی ئەورووپا بەڕێوەدەچێت کە ئامانج لێی یارمەتیدانی پەنابەران و دەرچووانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرە لە بەرەوپێشبردنی پرۆژەکانیان و رەخساندنی هەلی کار بۆیان.