Daily Archives: شوبات 5, 2023

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پرۆژەیەکی هاوبەش لەگەڵ دامەزراوەی کۆواتەری نێودەوڵەتی جێبەجێ دەکات

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 5ـی شوباتی 2023 سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس محمد تاهیر هەرکی بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ کاروباری زانستی و بەرێوەبەری سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار، لەگەڵ گەورە راوێژکارانی پرۆژەی کۆواتەر لە بواری سێکتەری ڤێتیرنەری کۆبوویەوە.

شاندی میوان پێکهاتبوون لە (مارک ڤانستینکیست) بەلجیکی و (براین ستەینس) سکۆتلەندی راوێژکارانی باڵای پرۆژەی سێکتەری پەرەپێدانی ڤێتیرنەری لە یەکێتی ئەوروپا.

سەرەتا سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و باسی لە گرنگی و هەماهەنگی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری کرد لەگەڵ زانکۆیەکانی یەکێتی ئەوروپا و گواستنەوەی ئەزموونی ئەوان لە بواری کشتوکاڵ و سێکتەری ڤێتێرنەری کە ئەمەش دەبێتە پاڵپشتی و هاندانێکی گرنگ بۆ هەریمی کوردستان.

دواتر هەریەکە لە بەرێزان مارک و براین باسی پرۆژەکەیان کرد کە جێبەجێ دەکرێت لە لایەن دامەزراوەی (کۆواتەر ئینتەرناشناڵ) و (جی.ئای. زی)ـی ئەڵمانی و لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە کۆمەکی دارایی دەکرێت.

پرۆژەکە بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام دەبێت کە دوو بواری سەرەکی لەخۆدەگرێت کە ئەوانیش: پەرەپێدان و پێشخستنی پرۆگرامەکانی خوێندنی بەشی ڤێتێرنەری لە کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە ناردنی ستافی ئەکادیمی بەشی ناوبراو بۆ زانکۆیەکانی یەکێتی ئەوروپا بەتایبەتی بۆ ولاتی بەلجیکا و هۆلەندا بەمەبەستی ئاشناکردنیان بە نوێترین شێوازی تەکنیکی بەشی ڤیتێرنەری و چۆنیەتی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی سەردەمییانە و چارەسەرکردنی کەمکردنەوەی کێشە کشتوکاڵیەکان و زیاترکردنی بەرهەم.

لایەنی دووەمی جێبەجێکردنی پرۆژەکە گرنگی دانە بە ستافی کارگێری بەرێوەبەرایەتی گەشەپێدان بۆ کار لە سەرۆکایەتی زانکۆ، ئەنجامدانی چەند وۆرکشپێک لە بواری پەرەپێدانی تواناکان و دروست کردنی پەیوەندی نێوان زانکۆ و بازاری کار و گواستنەوەی ئەزموونی یەکێتی ئەوروپا بۆ هەرێمی کوردستان.

چاڵاکیەک دژی توندوتیژی ئافرەتان

ڕۆژانی: ٢٠٢٢⁄١٢⁄٦،٥،٤ چاڵاکیەک دژی توندوتیژی ئافرەتان لە پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر بە ھاوکاری پەیمانگای ئامێزی خێزان بۆ کێشە کۆمەلاتیەکان ئەنجام درا. چاڵاکیەکی سێ ڕۆژەی بەناوی ھەڵمەتی بەرەنگاربوونەی توندوتیژی دژی ئافرەتان ئەنجام دا. لەم سێ ڕۆژەدا کۆمەڵێک بابەتی گرنگی تایبەت بە توندوتیژی دژی ئافرەتان باس کرا. لە کۆتایی دا بەڕێز پ.ی. اومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگا زۆر سوپاسی ئامادەبووان و پەیمانگای ئامێزی کرد