Monthly Archives: كانونی دووه‌م 2023

تاووتوێکردنی ماستەرنامە

تاووتوێکردنی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا ( كوردستان ونس حمه على) لەبەشی ئەندازیاری سیستەمی زانیاری
رۆژی يه ك شەممە ڕێکەوتی ٢٩ / ١ / ٢٠٢٣ تاووتوێکردنی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا ( كوردستان ونس حمه علي ) لە بەشی ئەندازیاری سیستەمی زانیاری کاتژمێر ( ٣٠ :٩ ) ی بەیانی لە هۆڵی کتێبخانەی کۆلێژ ئەنجامدرا بە ناونیشانی:
“5G and wireless Sensor Network Future Trends in the security paradigm”
لێژنەکە لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێک هاتبوون:
١- پ.د. صبحي رفيق محمد ( زانکۆی بوليته كنيكى دهوك ) سەرۆک لێژنە
٢- پ.ى.د كيهان زرار غفور ( زانکۆی نولج ) ئەندام
٣- پ.ی.د. شڤان کمال عسکر ( زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر / کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری ) ئەندام
٤- ب.ى.د. ريبين محمد سليم كورده ( زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر / کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری) سەرپەرشتیار و ئەندام
لە کۆتایدا ماستەر نامەکە پەسندکرا

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای تۆیۆتا دەکات

سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس محمد تاهیر هەرکی پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای تۆیۆتای یابانی لقی عێراق کرد کە پێکهاتبوون لە بەڕێوەبەری گشتی پەرەپێدانی سەرچاوەی مرۆییەکان بەڕێز حسین هەنارەیی و بەڕێوەبەری گشتی خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن بەڕێز ئیرنستۆ سیلیستر.

لە دیدارێکدا کە هەریەکە لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی پ.ی.د نجیب تۆما پتۆ، ڕاگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر پ.ی.د بۆتان مجید احمد، بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆ پ.ی.د ڕەنج سیروان، مامۆستا روناک احمد سعید سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیای ئوتومبێل، مامۆستا فەرهاد عثمان عمر و مامۆستا یاسین حمید رشید ئامادەیبوون، گفتوگۆ کرا دەربارەی هەماهەنگی و هاوکاریکردنی بەشی تەکنەلۆجیای ئۆتۆمبێل لە ڕووی ڕاهێنانی قوتابیان و ستافی بەش و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچووانی زانکۆمان.

دواتر شاندی کۆمپانیای ناوبراو سەردانی کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر سەرۆکایەتی بەشی تەکنەلۆجیای ئۆتۆمبێل و تاقیگەکانی بەشی ئۆتۆمبێلیان کرد.

زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر و رێکخراوی (دەبڵیو، ئێف پی) پڕۆژەیەکى تایبەت بەپاڵپشتى و پەرەپێدانى تواناکانى گەنجان دەکەنەوە

بەئامانجى پاڵپشتى و پەرەپێدانى تواناکانى گەنجان، لە مەراسیمێکى تایبەتدا زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی خۆراکی جیهانی (دەبڵیو، ئێف، پی) پڕۆژەیەکى تایبەتیان بەدەرچوانى زانکۆ و گەنجانى پەنابەر و ئاوارەکان لە هەرێمى کوردستان کردەوە.

لەو مەراسیمەدا، کە ئەمڕۆ پێنچ شەممە ڕێکەوتى 26ـی کانونی دووەمی لە سەنتەرى ڕۆشنبیرى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر بەڕێوەچو، هەریەک لە پ.د.ئیدریس محمەد تاهیر هەرکى سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر، د.ئەمیر چالى ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و جێگرى سەرۆکى ڕێکخراوى خۆراکى جیهانى (WFP) و، ژمارەیەکى بەرچاو لە مامۆستایانى زانکۆ و قوتابیان ئامادەیبون، مەراسیمەکە بەساتێک ڕێزگرتن بۆ گیانى پاکى شەهیدان دەستپێکرد.

لە وتەیەکدا سەرۆکی زانکۆ پ.د.ئیدریس محمەد تاهیر هەرکى دواى بەخێرهێنانى میوانان، بەگرنگیەوە باسى لە ڕۆڵى زانکۆ کرد و، ڕایگەیاند: ئەرکى زانکۆ تەنها بەخشینى بڕوانامە نیە، بەڵکو پێشەنگ و بزوێنەرى کۆمەڵگەیە لەسەرجەم بوارەکان، بۆ ئەوەش شانبەشانى پڕۆسەى خوێندن زانکۆ لە هەوڵى بەردەوامدایە بۆ پەرەپێدان و پاڵپشتیکردنى گەنجان و دروستکردنى کارامەیی لە بوارە جیاوازەکان کە گەنجان ئارەزوى دەکەن، سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر خۆشحاڵى خۆى دەربڕى کە ڕێکخراوى خۆراکى جیهانى زانکۆکەیانى دەستنیشانکرد بۆ جێبەجێکردنى ئەم پڕۆژە گرنگەیان، دوپاتیشکردەوە، زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر هەمیشە دەرگاى کرایەوە بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەى هاوشێوە لە پێناو خزمەتکردن بەکۆمەڵگە.

لە بەشێکى دیکەى مەراسیمەکەدا، هەریەک لە جێگرى سەرۆکى ڕێکخراوى خۆراکى جیهانى (دەبڵیو، ئێف، پی) و، سەرپەرشتیارى جێبەجێکردنى پڕۆژەکە بەجیا وتەیان پێشکەشکرد و، تیایدا بەوردى باسیان لە ئامانج و لایەنە جیاوازەکانى پڕۆژەکە و، چۆنیەتى هەڵبژاردن و دەستنیشانکردنى بەشداربوان کرد، پاشان پانێڵێک لەبارەى هەماهەنگى نێوان خولەکە و کۆمپانیاکان و، چۆنیەتى جێبەجێکردنى پڕۆژەکە پێشکەشکرا.

لە پڕۆژەى جسور بۆ پاڵپشتى و پەرەپێدانى تواناکانى دەرچوانى زانکۆ و، گەنجانى پەنابەر و ئاوارە لە هەرێمى کوردستان (150) کەس بەشداریان تێدا کردوە، پڕۆژەکە بەهاوبەشى لە نێوان زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر و، ڕێکخراوى خۆراکى جیهانى (دەبڵیو، ئێف، پی) بەپاڵپشتى دارایی حکومەتى ئەڵمانیا جێبەجێ دەکرێ، بەشداربوان دواى ئەوەى بەشێوەیەکى تیۆرى و پراکتیکى بۆ ماوەى چەند مانگێک بەشدارى لە خولەکانى پڕۆژەکە دەکەن، لە کۆتایدا بەهاوکارى کۆمپانیا ناوخۆییەکان هەلى کار بۆ گەنجانى بەشداربو دەڕخسینرێت

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێرکشۆپێکی دەربارەی ناساندنی چاپتەری گەنجانی نەخشەساز بەڕێوەبرد

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 24ـی کانونی دووەمی 2023 لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. نجیب تۆما پتۆ، پ.ی.د. یوسف مصطفى رسول، ‎ پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر د. علی رشید، راوێژکاری وەزیری گواستنەوە  وە گەیاندن مامۆستا هەستیار اسعد، بەرێوبەری گشتی ئاوادانکردنەوە هونەر نوری ، بەرێوبەری گشتی بەنداوەکان عبدالرحمن خانی ، ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی زانکۆ و مامۆستایان و پسپۆڕان، وێرکشۆپی ناساندنی چاپتەری گەنجانی نەخشەساز

بەرێوەچوو (EPU YouthMappers Students Chapter).

لەسەرەتای مەراسیمەکەدا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بە نوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و باسی لە گرنگی پرۆژەکە کرد و بە پێویستییەکی سەردەمی زانی و هەروەها دەستخۆشی و سوپاسی مامۆستایانی سەرپەرشتیاری پرۆژەکە مامۆستا محمد دلێر فەیسەڵ و مامۆستا گڵپە علی جوکل کرد کە سەرکەوتووانە پرۆژەکەیان بە ئەنجام گەیاندووە.

دواتر مامۆستا محمد فەیسەڵ سیمنارێکی پێشکەش کرد دەربارەی پرۆژەکە و مێژووی دامەزراندنی و هەروەها روونیکردەوە کە (یوث ماپەرز) پێك دێت لە کۆمەڵێك قوتابی و توێژەر و مامۆستا کە تێیدا تەکنەلۆجیا و داتای بەردەست و گشتی بەکار دەهێنن بۆ دەسنیشانکردن و خستنەڕووی ئەو ئاستەنگانەی کە دێنە بەردەم پێشکەوتنی هەر ووڵاتێك. قوتابیانی زانکۆکان لەسەرتاسەری جیهان بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری دەکەن لە پرۆگرامێك کە بەردەستە بۆ هەموو خەڵك ئەویش پێی دەگوترێت پلاتفۆرمی (ئۆ، ئێس، ئێم)، کە تێیدا قوتابیان نەخشەی ئەو شوێنە دەکەن کە تێیدا دەژین وە لە بەرامبەردا سوودێکی زۆر گەورە بە کۆمەڵگاکەیان دەگەیەنن.  هەروەها لە سیمینارەکەدا بە وردی ئامانج و سوودەکانی ئەو چاپتەرە بۆ کوردستان بەگشتی و کەسانی شارەزا و پسپۆڕ و حکومەت و رێکخراو و کۆمپانیا و تەنانەت کەسانی ئاسایی ش روونکردەوە. وە ڕوونکردنەوەی مەبەستی سەرەکی کردنەوەی ئەو چاپتەرە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە بریتییە لە پێگەیاندن و گەشەپێدانی توانای گەنجەکانمان بۆ ڕابەریکردن و بەرەو پێشبردنی ووڵاتەکەمان لە ڕێگەی ماپ کردن.

سیمیناری دووەم لە لایەن مامۆستا گڵپە علی پێشکەش کرا ئەویش دەربارەی چۆنیەتی کارکردنی ئەو گرووپە قوتابییە لە پرۆژەکەو نیشاندانی کارو چالاکی و پڕۆژەکانیان کە بە درێژای ساڵی خوێندنی ئەکادیمی (٢٠٢١-٢٠٢٢) کە ئەنجام دراوە، هەروەها باسکردنی ئەو ڕاهێنانەی کە تا ئێستا قوتابیان سوودیان لێ بینیوە.

لە کۆتاییدا سیمینارێك پێشکەش کرا لە لایەن مامۆستا محمد فەیسەڵ کە تیایدا بە وردی باس لە رووداوەکانی کۆتایی ساڵی (٢٠٢١)ی پارێزگای هەولێری کرد کە بە هۆی لافاو قەتیس بوونی باراناو لە چەند ناوچەیەکی پارێزگاکە چەندین زیانی گیانی و ماددی بە دوای خۆی هێنا هەروەها باسی لە چونیەتی رووبەروو بوونەوە یاخود ئامادەکاری کردن پێش رووداوەکان هەروەها لە کاتی رووداندا چۆن هاوکاری بگەیەندرێتە شوێنە زیان لێکەوتووەکان، لەرێگەی ئەو پرۆژەیەوە کە سوودێکی زۆری هەیە.

دواتر دەرگای گفتوگۆ و بۆ ئامادەبووان کرایەوە و پرسیارەکانیان ئاراستە کرد و وەڵام درانەوە لە کۆتایی وێرشۆپەکەدا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ د. نجیب تۆما بڕوانامەی رێزلێنانی بەسەر مامۆستایانی سەرپەرشتیار دابەشکرد و پاشان لەلایەن راوێژکاری وەزیری گواستنەوە د. هەستیار  بروانامەی رێزلێنان بەخشرایە  قوتابیانی بەشداربوو.

(EPU YouthMappers Students Chapter)

پێك دێت لە کۆمەڵێك قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە لەسەر ئاستی جیهانی کاردەکەن بۆ هاریکاریکردنی مرۆیی خەڵکانی هەر ووڵاتێك لە ڕێگای دروستکردنی نەخشە بۆ ئەو شوێنەی کە لێی دەژین، بە مەبەستی ئامادەبوون و کارئاسانی بۆ ئەو حالەتانەی کە تێیدا کارەساتی سروشتی و مرۆیی ڕوودەدات یاخود ڕوویداوە، ئەمەش یارمەتیدەرێکی گەورە دەبێت بۆ دەزگاو دامەزراوە حکومی و ناحکومیەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان.