Daily Archives: كانونی دووه‌م 29, 2023

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی سیمستەری یەکەم ڕاگەیەندرا

ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سیمستەری یەکەم – خوولی یەکەم لە ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢ – ٢٠٢٣) ڕاگەیەندرا. خوێندکار دەتوانێ لە ماوەی دوو ڕۆژدا تانە لە ئەنجامەکان بدات.

تاووتوێکردنی ماستەرنامە

تاووتوێکردنی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا ( كوردستان ونس حمه على) لەبەشی ئەندازیاری سیستەمی زانیاری
رۆژی يه ك شەممە ڕێکەوتی ٢٩ / ١ / ٢٠٢٣ تاووتوێکردنی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا ( كوردستان ونس حمه علي ) لە بەشی ئەندازیاری سیستەمی زانیاری کاتژمێر ( ٣٠ :٩ ) ی بەیانی لە هۆڵی کتێبخانەی کۆلێژ ئەنجامدرا بە ناونیشانی:
“5G and wireless Sensor Network Future Trends in the security paradigm”
لێژنەکە لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێک هاتبوون:
١- پ.د. صبحي رفيق محمد ( زانکۆی بوليته كنيكى دهوك ) سەرۆک لێژنە
٢- پ.ى.د كيهان زرار غفور ( زانکۆی نولج ) ئەندام
٣- پ.ی.د. شڤان کمال عسکر ( زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر / کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری ) ئەندام
٤- ب.ى.د. ريبين محمد سليم كورده ( زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر / کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری) سەرپەرشتیار و ئەندام
لە کۆتایدا ماستەر نامەکە پەسندکرا

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای تۆیۆتا دەکات

سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس محمد تاهیر هەرکی پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای تۆیۆتای یابانی لقی عێراق کرد کە پێکهاتبوون لە بەڕێوەبەری گشتی پەرەپێدانی سەرچاوەی مرۆییەکان بەڕێز حسین هەنارەیی و بەڕێوەبەری گشتی خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن بەڕێز ئیرنستۆ سیلیستر.

لە دیدارێکدا کە هەریەکە لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی پ.ی.د نجیب تۆما پتۆ، ڕاگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر پ.ی.د بۆتان مجید احمد، بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆ پ.ی.د ڕەنج سیروان، مامۆستا روناک احمد سعید سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیای ئوتومبێل، مامۆستا فەرهاد عثمان عمر و مامۆستا یاسین حمید رشید ئامادەیبوون، گفتوگۆ کرا دەربارەی هەماهەنگی و هاوکاریکردنی بەشی تەکنەلۆجیای ئۆتۆمبێل لە ڕووی ڕاهێنانی قوتابیان و ستافی بەش و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچووانی زانکۆمان.

دواتر شاندی کۆمپانیای ناوبراو سەردانی کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر سەرۆکایەتی بەشی تەکنەلۆجیای ئۆتۆمبێل و تاقیگەکانی بەشی ئۆتۆمبێلیان کرد.