Monthly Archives: كانونی دووه‌م 2023

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و دەزگای خێرخوازی بارزانی جەخت لە گرنگی هەماهەنگی نێوانیان دەکەنەوە

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەیاوەری پ.ی.د.نەجیب تۆما پتۆ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ی.د.یوسف مستەفا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد و لەلایەن موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگاکەوە پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارەکەدا کە سەرۆکی بەشی بازاڕگەری لە کۆلێژی تەکنۆلۆجی کارگێری هەولێر، د.شێرزاد مەهدی ئامادەیی بوو، باس لە گرنگی خوێندنی تەکنیکی لە هەرێمی کوردستان کرا و هەردوولا کۆکبوون لەسەر بایەخدان بە کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆ تەکنیکییەکان بەگشتی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەتایبەت بەو پێیەی دەچووانی وەک کادری ناوەندی خزمەت دەکەن.

هەر لە دیدارەکەدا وێڕای پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، هاوکات باس لە پێویستی ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش لەنێوان هەردوولادا کرا و لەمبارەیەوە جەخت لە بەشداربوونی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چالاکییەکانی زانکۆمان و سوود وەرگرتنی دەزگاکە لە ئەزموونی دەرچووانی زانکۆمان کرایەوە کە دەبێتە هۆی رەخساندنی دەرفەتی کار بۆ دەرچووان.

لە کۆتایی دیدارەکەدا هەردوولا رێکەوتن لەسەر بەردەوامی و پەرەپێدانی زیاتر بە پەیوەندییەکان کە دەبێتە هەنگاوێک بۆ خزمەتکردنی زیاتری قوتابیان و دەرچووانی زانکۆمان.

ئەمڕۆ 2023/1/22 تیپی وەرزشی کۆلیژمان کۆلیژی تەکنەلۆجی هەولێر بەشداربوین لە خولی سەرۆکایەتی زانکۆی بۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ یاری تۆپی سەرمێز (تێنس) و یاری شەتڕەنج

ئەمڕۆ 2023/1/22 تیپی وەرزشی کۆلیژمان کۆلیژی تەکنەلۆجی هەولێر بەشداربوین لە خولی سەرۆکایەتی زانکۆی بۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ یاری تۆپی سەرمێز (تێنس) و یاری شەتڕەنج بۆ هەردوو ئاستی کوڕان و کچان ئەنجامەکان بەم جۆرە بوو.

1 – لەخولی تۆپی سەرمێز بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران پلەی یەکەم مان بەدەستهێنا م. بڵند محمد عزیز بووە پاڵەوانێ خولەکە .
‌ 2 _ لەخولی تۆپی سەرمێز بۆ قوتابیانی کوڕ قوتابی ابراهیم حسن گەیشە قۆناغ کۆتایی ئەمڕۆ نەتوانرا یاری کۆتایی ئەنجام بدرێت لەبەر کەمی کات دواخرا بۆ بەیانی
3-هەردوو قوتابیمان زینب پێشڕەو و فاطمة خالد توانیان پلەی سێ یەم بەدەستبهێنن بۆ یاری تۆپی سەرمێز لەسەر ئاستی کچان
4_ لە خولی شەتڕەنج پلەی دووەمی خولمان بەدەستهێنا لەسەر ئاستی زانکۆ بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران م. هاودەم .حاتم بووە پاڵەوانی خولەکە

تاقیکردنەوەکانی سیمستەری یەکەم / خولی یەکەم بەیانیان دەستی پێکرد.

ئەمڕۆ ٢٠٢٣/١/٢١ ، بەڕێز ( م.پاکستان محەمەدامین یوسف ) ڕاگری کۆلێژ و (م.ئازاد حسین امین ) سەرۆکی لێژنەی ئەزموونەکان ، هەڵسان بە بەسەرکردنەوە و چاودێریکردنی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە و ڕوونکردنەوەی شێوازی تاقیکردنەوەکان بۆ قوتابیانی گشت بەشەکانی کۆلێژەکەمان.

هەریەکە لە بەڕێزان بۆ ئەوەی لە نزیکەوە لە ڕەوشی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی قوتابیان ئاگادار بن سەردانی هۆڵەکانیان کرد و دەستخۆشی لە لێژنەی ئەزموونەکان و بەڕێوەبەری هۆڵ و مامۆستایانی چاودێر کرا و هیوای سەرکەوتنیان بۆ قوتابیان خواست.

ئاگاداری بۆ گشت قوتابیان

ئاگاداری گشت قوتابیانی قۆناغی یەکەم و دووەم بەیانیان و ئێوارانی کوڕان و کچانی کۆلێژەکەمان دەکەینەوە کە هەرکەس ئارەزووی بەشداری لە خولی ( تێنیسی سەر مێز – بالە – تۆپی پێ – ریشە – شەترەنج ) کە لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێوەدەچێت ، دەتوانێت بە زووترین کات سەردانی هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان لە راگرایەتی بکات بە مەبەستی ناونوسین.