Daily Archives: كانونی دووه‌م 24, 2023

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێرکشۆپێکی دەربارەی ناساندنی چاپتەری گەنجانی نەخشەساز بەڕێوەبرد

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 24ـی کانونی دووەمی 2023 لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. نجیب تۆما پتۆ، پ.ی.د. یوسف مصطفى رسول، ‎ پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر د. علی رشید، راوێژکاری وەزیری گواستنەوە  وە گەیاندن مامۆستا هەستیار اسعد، بەرێوبەری گشتی ئاوادانکردنەوە هونەر نوری ، بەرێوبەری گشتی بەنداوەکان عبدالرحمن خانی ، ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی زانکۆ و مامۆستایان و پسپۆڕان، وێرکشۆپی ناساندنی چاپتەری گەنجانی نەخشەساز

بەرێوەچوو (EPU YouthMappers Students Chapter).

لەسەرەتای مەراسیمەکەدا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بە نوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و باسی لە گرنگی پرۆژەکە کرد و بە پێویستییەکی سەردەمی زانی و هەروەها دەستخۆشی و سوپاسی مامۆستایانی سەرپەرشتیاری پرۆژەکە مامۆستا محمد دلێر فەیسەڵ و مامۆستا گڵپە علی جوکل کرد کە سەرکەوتووانە پرۆژەکەیان بە ئەنجام گەیاندووە.

دواتر مامۆستا محمد فەیسەڵ سیمنارێکی پێشکەش کرد دەربارەی پرۆژەکە و مێژووی دامەزراندنی و هەروەها روونیکردەوە کە (یوث ماپەرز) پێك دێت لە کۆمەڵێك قوتابی و توێژەر و مامۆستا کە تێیدا تەکنەلۆجیا و داتای بەردەست و گشتی بەکار دەهێنن بۆ دەسنیشانکردن و خستنەڕووی ئەو ئاستەنگانەی کە دێنە بەردەم پێشکەوتنی هەر ووڵاتێك. قوتابیانی زانکۆکان لەسەرتاسەری جیهان بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری دەکەن لە پرۆگرامێك کە بەردەستە بۆ هەموو خەڵك ئەویش پێی دەگوترێت پلاتفۆرمی (ئۆ، ئێس، ئێم)، کە تێیدا قوتابیان نەخشەی ئەو شوێنە دەکەن کە تێیدا دەژین وە لە بەرامبەردا سوودێکی زۆر گەورە بە کۆمەڵگاکەیان دەگەیەنن.  هەروەها لە سیمینارەکەدا بە وردی ئامانج و سوودەکانی ئەو چاپتەرە بۆ کوردستان بەگشتی و کەسانی شارەزا و پسپۆڕ و حکومەت و رێکخراو و کۆمپانیا و تەنانەت کەسانی ئاسایی ش روونکردەوە. وە ڕوونکردنەوەی مەبەستی سەرەکی کردنەوەی ئەو چاپتەرە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە بریتییە لە پێگەیاندن و گەشەپێدانی توانای گەنجەکانمان بۆ ڕابەریکردن و بەرەو پێشبردنی ووڵاتەکەمان لە ڕێگەی ماپ کردن.

سیمیناری دووەم لە لایەن مامۆستا گڵپە علی پێشکەش کرا ئەویش دەربارەی چۆنیەتی کارکردنی ئەو گرووپە قوتابییە لە پرۆژەکەو نیشاندانی کارو چالاکی و پڕۆژەکانیان کە بە درێژای ساڵی خوێندنی ئەکادیمی (٢٠٢١-٢٠٢٢) کە ئەنجام دراوە، هەروەها باسکردنی ئەو ڕاهێنانەی کە تا ئێستا قوتابیان سوودیان لێ بینیوە.

لە کۆتاییدا سیمینارێك پێشکەش کرا لە لایەن مامۆستا محمد فەیسەڵ کە تیایدا بە وردی باس لە رووداوەکانی کۆتایی ساڵی (٢٠٢١)ی پارێزگای هەولێری کرد کە بە هۆی لافاو قەتیس بوونی باراناو لە چەند ناوچەیەکی پارێزگاکە چەندین زیانی گیانی و ماددی بە دوای خۆی هێنا هەروەها باسی لە چونیەتی رووبەروو بوونەوە یاخود ئامادەکاری کردن پێش رووداوەکان هەروەها لە کاتی رووداندا چۆن هاوکاری بگەیەندرێتە شوێنە زیان لێکەوتووەکان، لەرێگەی ئەو پرۆژەیەوە کە سوودێکی زۆری هەیە.

دواتر دەرگای گفتوگۆ و بۆ ئامادەبووان کرایەوە و پرسیارەکانیان ئاراستە کرد و وەڵام درانەوە لە کۆتایی وێرشۆپەکەدا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ د. نجیب تۆما بڕوانامەی رێزلێنانی بەسەر مامۆستایانی سەرپەرشتیار دابەشکرد و پاشان لەلایەن راوێژکاری وەزیری گواستنەوە د. هەستیار  بروانامەی رێزلێنان بەخشرایە  قوتابیانی بەشداربوو.

(EPU YouthMappers Students Chapter)

پێك دێت لە کۆمەڵێك قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە لەسەر ئاستی جیهانی کاردەکەن بۆ هاریکاریکردنی مرۆیی خەڵکانی هەر ووڵاتێك لە ڕێگای دروستکردنی نەخشە بۆ ئەو شوێنەی کە لێی دەژین، بە مەبەستی ئامادەبوون و کارئاسانی بۆ ئەو حالەتانەی کە تێیدا کارەساتی سروشتی و مرۆیی ڕوودەدات یاخود ڕوویداوە، ئەمەش یارمەتیدەرێکی گەورە دەبێت بۆ دەزگاو دامەزراوە حکومی و ناحکومیەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان.

یاری تۆپی سەرمێز (تێنس) و یاری شەتڕنج بۆ مامۆستاو فەرمانبەران و قوتابیان کۆتایی هات و ئەنجامی کۆتایی ڕاگەیەنرا

رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 2023/1/23 بە سەرپەرشتی بەڕێز پ.د. ئیدریس محمد طاهر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەئامادەبونی بەڕێزان د. یوسف مصطفی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و م. هەڤاڵ احمد ئاکرەیی یاریدەدەری ڕاگری کۆلیژی تەکنەلۆجی هەولێر و م.سالار احمد رسول سەرۆکی بەشی ICTE کۆلیژمان خولی سەرۆکایەتی زانکۆمان بۆ یاری تۆپی سەرمێز (تێنس) و یاری شەتڕنج بۆ مامۆستاو فەرمانبەران و قوتابیان کۆتایی هات و ئەنجامی کۆتایی ڕاگەیەنرا و دیاری بەسەر بەشداربوانی خول دابەشکرا و کۆلیژی تەکنەلۆجی هەولێر گەورەترین سەرکەوتنی بەدەستهێنا لەیاری تۆپی سەرمێز پلەی یەکەمی بەدەستهێنا لە ئاستی مامۆستاوفەرمانبەران و قوتابیان م.بڵند محمد عزیز پلەی یەکەمی بەدەستهێنا بوە پاڵەوانی خولی تۆپی سەرمێز و قوتابی ابراهیم حسن لە ئاستی قوتابیان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا بوە پاڵەوانی خول ولەیاری شەتڕەنج م. هاودەم حاتم پلەی دووەمی بەدەستهێنا لەئاستی مامۆستاو فەرمانبەران و قوتابی زینب پێشڕەو لەئاستی کچان پلەی چوارەمی وەرگرت