Daily Archives: كانونی دووه‌م 15, 2023

پەیامی پیرۆزبایی..

پیرۆزبایی ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات بۆ یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی خەبات بەڕێز دکتۆر مولود خضر بەبۆنەی بەدەست هێنانی نازناوی زانستی ، بە هیوای پلەی بەرزتر و ئاستی زانستی باشتر بۆ پێشخستنی بواری زانست لە پەیمانگەکەمان .

هەمیشە سەرکەوتوبی.

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتی زانکۆکانی جیهان دەکات

رۆژی دووشەممە رێکەوتی 15ـی کانونی دووەمی 2023 سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی لە ئۆفیسی خۆی پێشوازی لە دکتۆر ئۆرهان حیکمەت ئۆغلۆ سەرۆکی یەکێتی زانکۆکانی جیهان کرد.

لە دیدارێکدا کە سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین پ.ی.د. کامەران یونس محمدئەمین، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەڵاحددین بۆ کاروباری زانستی د. مصطفی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری زانستی د. نجیب تۆما و ژمارەیەک بەڕێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادەیبوون، سەرۆکی یەکێتیی زانکۆکانی جیهان د. ئۆرهان پیرۆزبایی لە د. ئیدریس کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، هەروەها لەلای خۆیەوە سەرۆکی زانکۆ زۆر سوپاسی بەڕێزیانی کرد.

هەر لەو دیدارەدا باس لە کارەکانی یەکێتیی زانکۆکانی جیهانی لە تورکیا کرا و جەخت کرایەوە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وەک ئەندامی یەکێتییەکە لەگەڵ زانکۆکانی جیهانی بەمەبەستی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی یەکدی وەک سوود وەرگرتن لە توانا مرۆیی و زانستییەکان و ئەنجامدانی چالاکی زانستی.