سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای تۆیۆتا دەکات

سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس محمد تاهیر هەرکی پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای تۆیۆتای یابانی لقی عێراق کرد کە پێکهاتبوون لە بەڕێوەبەری گشتی پەرەپێدانی سەرچاوەی مرۆییەکان بەڕێز حسین هەنارەیی و بەڕێوەبەری گشتی خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن بەڕێز ئیرنستۆ سیلیستر.

لە دیدارێکدا کە هەریەکە لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی پ.ی.د نجیب تۆما پتۆ، ڕاگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر پ.ی.د بۆتان مجید احمد، بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆ پ.ی.د ڕەنج سیروان، مامۆستا روناک احمد سعید سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیای ئوتومبێل، مامۆستا فەرهاد عثمان عمر و مامۆستا یاسین حمید رشید ئامادەیبوون، گفتوگۆ کرا دەربارەی هەماهەنگی و هاوکاریکردنی بەشی تەکنەلۆجیای ئۆتۆمبێل لە ڕووی ڕاهێنانی قوتابیان و ستافی بەش و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچووانی زانکۆمان.

دواتر شاندی کۆمپانیای ناوبراو سەردانی کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر سەرۆکایەتی بەشی تەکنەلۆجیای ئۆتۆمبێل و تاقیگەکانی بەشی ئۆتۆمبێلیان کرد.