Monthly Archives: تشرینی دووه‌م 2022

پەیمانگەى تەکنیکى پزیشکى وێرکشۆپێک لەبارەى نەخۆشییەکانی شەکرە ئەنجامدەدات

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ى نۆڤێمبەری ٢٠٢٢ بە ئامادەبوونى سەرۆکی زانکۆی پۆڵیتکنیکی ھەولێر پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر ھەرکی، راگرى پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ، ستافی ئەکادیمى و کارگێڕی پەمانگە وۆرکشۆپێکی زانستی سەبارەت بە  نەخۆشییەکانی شەکرە ڕێکخست  بۆ ستافی ئەکادیمى و کارگێڕی پەیمانگە کە بۆ ماوەى سێ رۆژ بەردەوام بوو.

لە وۆرکشۆپەکەدا مامۆستایانی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر چەندین بابەتی زانستی پزیشکیان سەبارەت بە هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە و چۆنییەتی خۆپاراستن لەو نەخۆشییە پێشکەش کرد.

لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر بڕوانامەى بەشداربوونى  پێشکەش بە مامۆستایانى بەشداربوو لە وێرکشۆپەکە کرد.

توێژەری کۆلێژ و داهێنەری ژیان – وۆرک شۆپ

وۆرکشۆپی پێشکەشکراو کە لەلایەن ئەندازیارانەوە چاودێری کرا: نڤین ماسح و سامی عەبدولڕەحمان ناونیشانیان وەک “توێژەری کۆلێژ و داهێنەری ژیان” ئامانجێکی سەرەکی هەبوو بۆ…

1- تێگەیشتن لە زانستی پێدراو لە کۆلێژ.

2- بەرزکردنەوەی ئاستی ئەکادیمی قوتابیان.

3- لە مافی خوێندکار لە کۆلێژ تێبگە.

4- تێگەیشتن لە چۆنیەتی مامەڵەکردن و پەیوەندیکردن لەگەڵ قوتابیان و مامۆستایان.

تاقیکردنەوەی 5-MBTI.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ دوو پرؤفیسۆری زانکۆى (تی. هێیج. ئێم)ى ئەڵمانى سیمینارێک لە بارەی وزە نوێبووەکان پێشکەشدەکەن

بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆمان سیمینارێکیان لەبارەی وزە نوێبووەکان بۆ هەریەک لە پرۆفیسۆر کلاوس بەیلر و پرۆفیسۆر بەکر فەرەنگی کە مامۆستان لە زانکۆی (تی. هێیج. ئێم)ى ئەڵمانى. بۆ زانستە کردارییەکان رێکخست لە چوارچێوەی پرۆژەی

Academic Education in the field of Renewable energies

 کە لە لایەن رێکخراوی  دادی ئەڵمانیاوە کۆمەک کراوە.

لە سیمینارەکەدا کە لە هۆڵی کۆنفرانسەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆمان بەڕێوەچوو و هەریەک لە پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و د.بۆتان مەجید ئاسنگەر، راگری کۆلێژی تەکنۆلۆجی هەولێر و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەران و مامۆستایانی زانکۆ ئامادەی بوون، پرۆفیسۆر کلاوس بەیلر و پرۆفیسۆر بەکر فەرەنگی بەجیا باسیان لە وزە نوێبووەکان کرد. دواتر لەلایەن ئامادەبووانەوە بە چەندین پرسیار و پێشنیاز بابەتەکە دەوڵەمەندتر کرا.

جێی ئاماژەیە، ئەم سیمینارە لە چوارچێوەی پرۆژەی

Academic Education in the field of Renewable energies

بەڕێوەچوو کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بە کۆمەکی رێکخراوی DAADی ئەڵمانیا جێبەجێ دەکرێت.

سەرۆکی زانکۆ پێشوازیی لە شاندی زانکۆی (تی. هێیج. ئێم) ی ئەڵمانی کرد

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ پێشوازیی کرد لە شاندێکی زانکۆی (تی. هێیج. ئێم)  University of Applied Sciences کە پێکهاتبوو لە پرۆفیسۆر کلاوس بەیلەر و پرۆفیسۆر بەکر فەرەنگی.

لە دیدارەکەدا کە د.رەنج سیروان، بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و د.هێمن کاکەخان، بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆمان ئامادەی بوون، باس لە پرۆژەی

Academic Education in the field of Renewable energies

 کرا کە لە لایەن رێکخراوی (داد)ی ئەڵمانیا کۆمەک کراوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە باس لە گرنگی پرۆژەکە کرا و تیایدا جەخت لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان زانکۆمان و زانکۆی (تی. هێیج. ئێم) ی ئەڵمانی و زیادکردنی ئالۆگۆڕی ئەکادیمی و زانستی کرا.

هەر لە دیدارەکەدا  گفتوگۆ لەسەر کردنەوەی بەشی زانستی لە کۆلێژ و پەیمانگاکانی سەربە زانکۆمان کرا و لەمبارەیەوە شاندەکەی زانکۆی (تی. هێیج. ئێم)ی ئەڵمانیا ئامادەیی خۆیان بۆ هەر جۆرە هاوکاریی و هەماهەنگییەک نیشاندا.

جێی ئاماژەیە، ئەم پرۆژەیە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بە کۆمەکی رێکخراوی داد (دی. ئەی. ئەى.دى) بە سێ قۆناغ لە ماوەی دوو ساڵ جێبەجێ دەکرێت.