سەرۆکی زانکۆ پێشوازیی لە شاندی زانکۆی (تی. هێیج. ئێم) ی ئەڵمانی کرد

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ پێشوازیی کرد لە شاندێکی زانکۆی (تی. هێیج. ئێم)  University of Applied Sciences کە پێکهاتبوو لە پرۆفیسۆر کلاوس بەیلەر و پرۆفیسۆر بەکر فەرەنگی.

لە دیدارەکەدا کە د.رەنج سیروان، بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و د.هێمن کاکەخان، بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆمان ئامادەی بوون، باس لە پرۆژەی

Academic Education in the field of Renewable energies

 کرا کە لە لایەن رێکخراوی (داد)ی ئەڵمانیا کۆمەک کراوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە باس لە گرنگی پرۆژەکە کرا و تیایدا جەخت لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان زانکۆمان و زانکۆی (تی. هێیج. ئێم) ی ئەڵمانی و زیادکردنی ئالۆگۆڕی ئەکادیمی و زانستی کرا.

هەر لە دیدارەکەدا  گفتوگۆ لەسەر کردنەوەی بەشی زانستی لە کۆلێژ و پەیمانگاکانی سەربە زانکۆمان کرا و لەمبارەیەوە شاندەکەی زانکۆی (تی. هێیج. ئێم)ی ئەڵمانیا ئامادەیی خۆیان بۆ هەر جۆرە هاوکاریی و هەماهەنگییەک نیشاندا.

جێی ئاماژەیە، ئەم پرۆژەیە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بە کۆمەکی رێکخراوی داد (دی. ئەی. ئەى.دى) بە سێ قۆناغ لە ماوەی دوو ساڵ جێبەجێ دەکرێت.