رۆژی دووشەممە رێکەوتی 12ـی ئەیلولی 2022 لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د. نجیب تۆما بتو لە رێورەسمێکدا سوپاس و پێزانینی بەرێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکیی بەخشییە مامۆستایانی خاوەن پلەی شایستە لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری.
لە رێورەسمەکەدا کە هەریەک لە راگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری و کارگێری هەولێر و بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادەیبوون د. نجیب پەیامی پیرۆزبایی و دەستخۆشی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی گەیاندە مامۆستایانی خاوەن پلەی شایستە لە هەر سێ پێوەری (زانست خوازی بەردەوام، هەگبەی مامۆستا، فیدباکی قوتابیان) لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری لە کۆلێژەکانی تەکنیکی ئەندازیاری و کارگێری هەولێر و هیوای بەردەوامی بۆ خواستن.

















