شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری بەشداری وێرکشۆپی پلان داڕشتن بۆ بەرەوپێشبردنی زانستی بوژاندنەوەی جەستەیی لە عێراق دەکەن

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشدارییان لە وێرکشۆپی پلان داڕشتن بۆ بەرەوپێشبردنی زانستی بوژاندنەوەی جەستەیی لە عێراق کرد کە لە لایەن کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور (ئای. سی. ئاڕ. سی) لە رۆژانی 14 تا 17ـی ئابی 2022 لە هۆتێل کانیۆن لە هەولێر بەڕێوەچوو.

وێرکشۆپەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن دەربارەی رەشنووسی پێوەرەکانی بوژاندنەوەی جەستەیی و هەروەها بەرنامەی خوێندنی بواری بوژانەوەی جەستەیی. ئامانجی وێرکشۆپەکە بەرزکردنەوە و باشتر کردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی بوژاندنەوەی جەستەیی لە عێراق لە پێناو گەیشتن بە ئاستی ستانداردە ناسراوەکانی جیهان بوو.

هەردوو سەرۆکی بەشی چارەسەری سروشتی د. مهدی خالد قادر و سەرۆکی بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان د. ذکرى علی عزیز لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر وەک نوێنەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشدارییان کرد لە وێرکشۆپی پلان داڕشتن بۆ بەرەوپێشبردنی زانستی بوژاندنەوەی جەستەیی لە عێراق.

وێرکشۆپەکە بەبەشداری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم و عێراق، زانکۆکانی هەولێری پزیشکی، تەکنیکی ناوەڕاست، پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی بەغدا و چەند چارەسەرکارێکی سروشتی لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق بەرێوەچوو.

کۆبوونەوەی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵای هەرێم وعێراق و خاچی سوور بەرێوەچوو

رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 16ـی ئابی 2022 لە هۆتێلی کانیۆن لە هەولێر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زاسنتی بەشداری کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی لە نێوان نوێنەرانی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی/عێراق و هەرێم، وەزارەتی تەندروستی/ عێراقی فیدرال، رێکخراوی نێودەوڵەتی خاچی سوور(ئای.سی.ئاڕ.سی) کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی تێروتەسەل کرا سەبارەت بە میکانیزمی وەرگتنی قوتابیان و دابین کردنی ستافی ئەکادیمی و پێداویستیەکانی بەشی تەکنیکی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان لە کۆلیژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر. و هەروەها کردنەوەی خوێندنی باڵا/ ماستەر تایبەت بەم بەشە بە هاوکاری گشت لایەنەکانی سەرەوە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بوو.

شایانی باسە بەشی تەکنیکی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان تاکە بەشی زانستیە لەسەر ئاستی عێراق کە بەهاوکاری و بەشداری گشت لایەنەکانی سەرەوە و پاڵپشتی دارایی رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە ساڵی ئەکادیمی 2019-2020 هاتە دامەزراندن.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و یەکێتی ئەوروپا پرۆژەیەکی تایبەت بە پێشخستنی پرۆگرامەکانی خوێندنی کشتوکاڵ رادەگەیەنن

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 16ـی ئابی 2022 یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی پێشوازی کرد لە مارک ڤانستینکیست شارەزای پێشکەوتوو لە فێرکاری تەکنیکی و پیشەیی لە کۆمپانیای کۆواتەر .

لە دیدارێکدا بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان و بەرێوبەری پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن، گفتوگۆ کرا دەربارەی پرۆژەی (تی.ڤی.ئی.تی) کە خۆی لە “شێوازی نوێی ڕاهێنانی مامۆستا، پرۆگرامی خوێندن و تاقیکردنەوەی لێهاتوویی بۆ (تی.ڤی.ئی.تی) لە کەرتی کشتوکاڵ و زنجیرەی بەهای خزمەتگوزارییە پێویستەکان بۆ بەرهەمێکی کشتوکاڵی لە عێراق و هەرێمی کوردستان” دەبینێتەوە.

ئامانجی پرۆژەکە گرنیگی دانە بە گەنجانی عێراق و هەرێمی کوردستان تاکو لەرێگەیەوە (هەلی کار و بەرزکردنەوەی شارەزایی لە بازاڕی کار) لە سێکتەری کشتوکاڵ بەدەست بهێنن.

پرۆژەکە بە هاوبەشی لەلایەن (کۆمپانیای کۆواتەر ئینتەرناشناڵ، (جی.ئای.زێت) ئینتەرناشناڵ و ستارز ئۆربیتی) جێبەجێ دەکرێت کە ڕاستەوخۆ لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت و لە هەرێمی کوردستان تەنها زانکۆمان دیاریکراوە.

لە ماوەی سەردانەکەیدا نوێنەرەکەی کۆمپانیای کۆواتەری کەنەدی هەر یەک لە کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە و پەیمانگەی تەکنیکی خەبات بەسەردەکاتەوە بەمەبەستی ئامادەکردنی راپۆرتێک دەربارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی پرۆژەکە بۆ بەشە کشتوکاڵیەکان و چۆنیەتی پێشخستن و دیزاینکردنی پرۆگرامەکانی خوێندن بە پێی پێویستی بازاری کار و پێشکەش بە یەکێتی ئەوروپای دەکات.

شیاوی باسە بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 پرۆژەکە دەچێتە بواری جێبەجێ کردن لە هەردوو کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە و پەیمانگەی تەکنیکی خەبات.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تەکنەلۆجی (گدانسک)ـی پۆڵەندی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژوو دەکەن

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 11ـی ئابی 2022 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی پێشوازی لە نوێنەری زانکۆی تەکنەلۆجی (گدانسک)ـی پۆڵەندی م. ئەندام محسن مصطفی کرد.
لە دیدارێکدا بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و بەرێوبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆ، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆکەمان و زانکۆی تەکنەلۆجی (گدانسک)ـی پۆڵەندی واژوو کرا.
یاداشتنامەکە بەمەبەستی دروست کردنی پەیوەندی زانستی و ئاکادیمی لە نێوان هەردوو زانکۆ بە تایبەتی لە بوارەکانی (ئاڵوگۆری قوتابی و مامۆستا، پێشکەش کردنی کۆمەکی دارایی لە ڕێگای یەکیتی ئەوروپا، کردنەوەی خۆیندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) بە هاوبەشی لە نێوان هەردوو زانکۆکە.