سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ناوخۆ دەکات

رۆژی سێشەممە رێکەوتی 2ـی ئابی 2022 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی لە ئۆفیسی خۆی پێشوازی لە شاندێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی بەڵگەکانی تاوان کرد.

شاندەکەی وەزارەتی ناوخۆ پێکهاتبوون لە بەرێزان عمید سەرکەوت جلال حسن، عقید ئاراز محمد مولود و نقیب ئاراس لطیف حمد، لە دیدارێکدا کە هەردوو راگری پەيمانگەى تەكنيكى پزيشكى هەولێر پ.ی.م ئومێد ئەرشەد حەوێزی و پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر ئامادەیبوون، گفتوگۆ کرا دەربارەی هەماهەنگى زیاتر بە مەبەستی دابين كردنى پيداويستى بۆ قوتابيانى بەشى بەڵگەكانى تاوان لە پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر له رووى تاقيگه و مامۆستاى پراكتيكى و خۆئامادەكردن بۆ ساڵى نوێى خويندن.

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە نوێنەری زانکۆی (نزوى)ـی وڵاتی عوممان دەکات

رۆژی چوار شەممە رێکەوتی 3ـی ئابی 2022 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی پێشوازی کرد لە بەرێز حمدان بن سعید العامری یاریدەدەری راگر بۆکاروباری قوتابییان بۆ خزمەتگوزاری کۆمەڵگە لە زانکۆی (نزوى)ـی سەڵتەنەی عوممان.


لە دیدارێکدا کە هەردوو یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و قوتابییان ئامادەیبوون گفتوگۆکرا دەربارەی واژووکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان زانکۆمان و زانکۆی (نزوى) بەمەبەستی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەرووی ئەکادیمی و زانستی و هەروەها ئاڵوگۆڕی ستاف و قوتابییان.


شیاوی باسە بەڕێز حمدان سەرپەرشتیاری دوو لە قوتابییانی زانکۆی (نزوى)ـیە کە لە ئێستادا هاورێ لەگەڵ 5 قوتابی زانکۆی نابلسی فەڵەستینی بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە میوانی زانکۆمانن.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر میوانداری ژمارەیەک قوتابی وڵاتانی عەرەبی دەکات بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە

لە چوار چێوەی کارەکانی بەرەوپێش بردن و بەنێودەوڵەتی کردنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، ساڵانە بۆ زیاتر ئاشنابوون و شارەزا بوونی قوتابیانی زانکۆکەمان بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی خولی مەشقی هاوینەی قوتابیان ئەنجام دەدەن، بۆ ئەمساڵیش ژمارەیەک قوتابی زانکۆکانی هەردوو وڵاتی میرنشینی عوممان و فەڵەستین بە مەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە لە زانکۆمان لە کوردستانن.

دوای ئەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری کرد لە 27ـەمین کۆڕبەندی  قوتابی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی بۆ ئەنجامدانی مەشقی هاوینە، لە ئێستادا 7 قوتابی کە پێنجیان هاوڵاتی فەڵەستین و دووەکەی دیکش هاوڵاتی میرنشینی عوممانن بۆ ماوەی 15 رۆژ لە 31ـی تەمموز تاکو 15ـی ئاب لە کوردستان دەبن بە مەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە، هەروەها بڕیارە لە کۆتاییشدا بڕوانامەی بەشداری کردنیان پێ ببەخشرێت لە لایەن سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە.

بڕیارە قوتابییانی قۆناغی سێیەمی زانکۆکەمان لە ماوەیەکی نزیکدا بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە سەردانی وڵاتانی عەرەبی بکەن، ئەمەش لە پێناو شارەزابوون و تێکەڵ بوونی قوتابییان بە کەلتوری وڵاتان هەروەها سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ئەو وڵاتانە.